کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن به لانی که‌م 35 ئه‌ندامی وه‌زاره‌تی ناخۆ ده‌سـتگیرکراون که ژماره‌یه‌کیان به پله‌ی ژه‌نه‌ڕاڵن.
به‌پـێی سه‌رچاوه‌کانی ناو حکومه‌تی عێراق ده‌ڵێن هه‌ندێـکیان له‌سه‌ر گومانی دهسـتههبوونیان له گه‌نده‌ڵیدا ده‌سـتگیرکراون، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی دیکه‌یان تاوانبارکراون به‌وه‌ی هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی حزبی به‌عسی سه‌دام حسێنیان بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات داوه.
ده‌شڵێن چه‌ند کهسـێـکیان سه‌ر به پارتی ئهلعهودهن که بریتین له پاشـماوهکانی حزبی به‌عس.
ڕۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمز ده‌ڵێت ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی پارتی ئهلعهودهیه نهخشـهیان بۆ ڕووخاندنی حکومه‌تی عێراق داده‌ڕشت.
به‌ڵام ڕاپـۆرتیش هه‌یه ده‌ڵێت ڕه‌وشه‌که له عێراقدا زۆر ئاڵۆزه به‌ر له‌وه‌ی هه‌ڵـبژاردنی پارێزگاکان ئه‌نجامبدرێت، بۆیه ئه‌م قسه و قسه‌ڵۆکانه‌ی باس له کوده‌تای سه‌ربازی و پـلانگێڕان ده‌که‌ن ڕه‌نگه ڕاست نه‌بن. هه‌روه‌ها تایمز ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه له سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی ده‌گرن ده‌ڵێن ئه‌مه هه‌وڵێـکی ئه‌وه بۆ پـته‌وکردنی جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتی خۆی.
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان که‌سـانی سـوننه و شـیعه له نێو دهسـتگیرکراوهکاندان. شـایانی باسه کاتی خۆی حزبی به‌عس زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌کانی سوننه بوون.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له به‌غدا گۆران ته‌وفیق ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیستی بن له ڕێی ئه‌و فایله ده‌نگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه.