گۆردن بڕاونی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا به‌ڵێنی دا به زیادكردنی هاوكاری هه‌وڵه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم له‌گه‌ڵ پاكسـتاندا، وه گوتی سێ له‌سه‌ر چواری پـیلانهكانی تیرۆریزم كه به‌ریتانیا لێـیـكۆڵیوهتهوه په‌یوه‌ندیـیان به ئه‌لقاعیده له پاكسـتانه‌وه هه‌یه.
به‌ڕێز براون دوابه‌دوای گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ئاسف عه‌لی زه‌رداری له ڕۆژی یهكشـهممهدا له ئیسـلام ئاباده‌وه گوتی له‌نده‌ن كار له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هیندسـتان ده‌كات له گرنگترین پـرۆگرامی چڕوپـڕی دژ تیرۆر كه تا ئێسـتا به‌ریتانیا مۆریكردبێت.
بهڵێـنیشی دا به دابینـكردنی سه‌رچاوه‌ی زیاتر بۆ یارمه‌تی پاكسـتان تا به‌ره‌نگاری تیرۆر و توندڕه‌وان ببـێته‌وه كه بریتیـیه له ته‌كنه‌لۆژیای نوێ بۆ دۆزینه‌وه‌ی بۆمبه‌كان و 9 ملیار دۆلار بۆ پـته‌وكردنی و به‌هێزكردنی ده‌زگاكانی ناوخۆی پاكسـتاندا.