ئاژاوه‌كه دوای سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه هێمن بووه‌وه دوای به‌سه‌رچوونی مۆڵه‌تی 24 سه‌عات مانگرتنی گشـتی كه بووه مایه‌ی داخسـتنی كۆمپانیا و بازاڕ و بانك و هێڵه‌كانی هاتووچۆی گشـتیدا.
ڕۆژی چوارشه‌ممه پـۆلیس له ئهثیـنا به‌رگریـیان له باڵه‌خانه‌ی دادگا كرد له دژ خۆپـیشـانده‌ره توڕه‌كان كه به‌هۆی كوشـتنی كوڕێـكی 15 سـاڵان له ڕۆژی شه‌ممه‌دا ناڕهزایییان ده‌رده‌بڕی. خۆپـیشـانده‌ران بۆمبی ئاگریان به‌كارهێنا له كاتێـكدا پـۆلیس به گازی فرمێسـكڕێژ وه‌ڵامیدانه‌وه.
له ناو دادگاشدا دوو پـۆلیس كه ده‌سـتیان له تهقهلێـكردنهكهدا هه‌بوو فه‌رمانیان پـێدرا له گرتووخانه بمێـنـنه‌وه بۆ چاوه‌ڕوانی دادگاییكردنیان. گوتوویانه ئه‌وان ته‌نها ته‌قه‌ی ئاگاهیـیان ته‌قاندبوو. پارێزه‌رانیان ده‌ڵێن ئاكامی گیان له‌ده‌سـتدانی كوڕه‌كه به‌هۆی پارچه‌ی ته‌قینه‌وه و نه‌ك تهقهلێـكردنی ڕاسـته‌وخۆ بووه.