له ڕۆژی یه‌كی مانگی دوازده‌دا جیهان ڕۆژی جیهانی ئه‌یدزی به‌سه‌ركرده‌وه، ئه‌و ڕۆژه‌ی كه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی هۆشـیاری له‌سه‌ر درمی جیهانگیری ئه‌یدز ته‌رخان ده‌كرێت، واته ئه‌و نه‌خۆشـیـیه‌ی كه به‌هۆی ڤایرۆسی HIV بڵاوده‌بێته‌وه.
له سـاڵی 1988 دا بۆ یه‌كه‌م جار بۆنه‌ی ڕۆژی ئه‌یدزی تیادا گێڕدرا، له‌و ده‌مه‌دا پـتر له 80 هه‌زار حاڵه‌ته‌كانی ئه‌یدز له نێو وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا هه‌بوو، ئه‌مه‌ش له‌و ده‌مه‌ی نه‌خۆشـیـیه‌كه بۆ یه‌كه‌م جار دهسـتنیشـانكرا، هه‌روه‌ها 135 وڵاتی دیکه حاڵه‌ته‌كانی ئه‌م نه‌خۆشـیـیه‌ی خۆیان ڕاگه‌یاند. نه‌خۆشـیـیه‌كه به سه‌رانسه‌ری جیهاندا ته‌شه‌نه‌ی كرد، به‌ڵام كۆمه‌ڵـگه‌ی پـزیشـكی چه‌ند ئامرازێـكی له‌به‌رده‌سـتدا بوو بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی نه‌خۆشـیـیه‌كه. له‌و سـاته‌دا ته‌نها یه‌ك ده‌رمان له ئارادابوو، ئه‌وه‌ش ته‌نها بۆ ماوه‌یه‌كی كورتخایاند كاریگه‌ری هه‌بوو. له سـاڵی 1988 دا ته‌مه‌نی ژیانی زۆربه‌ی تووشـبووانی نه‌خۆشـی ئه‌یدز له چه‌ند مانگێـكدا كۆتاییدههات.
دوای بیست سـاڵ زۆر شـت گۆڕاوه، هه‌روه‌ها هیچ نهخۆشـیـیهكی دیكه بزواندنی سـیاسی و دارایی و هه‌روه‌ها توانای مرۆیی هاوشـێوه‌ی ئه‌یدزی نه‌بووه. هه‌وڵێـكی لێـكۆڵینه‌وه‌ی بێپـێشـینه بووه مایه‌ی دۆزینه‌وه‌ی پـتر له 20 ده‌رمانی دژی ئه‌یدز و ڕێبازه‌كان كه به شـێوازی زانسـتانه سه‌لمێندراون بۆ خۆپاراستن و تاقیكردنه‌وه و پـشـكنین گه‌یشـتوونه‌ته سه‌رانسه‌ری جیهان. هه‌روه‌ها چه‌ندان پـرۆگرامی داهێنه‌ر گه‌یشـته ملیۆنه‌ها خه‌ڵـكان له سه‌رانسه‌ری جیهاندا و تیایاندا ده‌رمان و خزمه‌تكردن و فێركاری دابینكران به جۆرێـك كه چه‌ند سـاڵێـك له‌مه‌وبه‌ر بڕوا نه‌ده‌كرا.
یه‌كێـك له‌و پـرۆگرامانه پـلانی ته‌نگه‌تاوی سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بوو بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی ئه‌یدز له سـاڵی 2003 دا له‌و ده‌مه‌ی پـرۆگرامه‌كه له لایه‌ن سه‌رۆك جۆرج بوش پـێشـكهشكرا، وا مهزهندهكرابوو نزیكه‌ی 50 هه‌زار كه‌س له هه‌رێمی سـاهارای خواروو له ئه‌فریكا چاره‌سه‌ری فایرۆسی HIV و هه‌روه‌ها نه‌خۆشی ئه‌یدزی بۆ دابینده‌كرێت. هه‌رێمی ناوبراو ئه‌و شـوێنه‌یه كه نزیكه‌ی له سه‌دا 67 ی ئه‌و كه‌سـانه‌ی هه‌ڵـگری ڤایرۆسی HIV له‌خۆده‌گرێت و ئاسـتی پـلانی سه‌رۆك بوش بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی ئه‌یدز له هه‌رێمی سههارای خواروو به بڕی چل هێند فرهتركرا.
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت ئه‌مه مه‌زنترین ده‌ستپـێشـخه‌ری ته‌ندروسـتی نێونهتهوهیییه بۆ تاكه نه‌خۆشیـیه‌ک و سه‌رۆك له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت:
" كاتێـك ده‌سـتمان به پـلانی ته‌نگه‌تاوی چاره‌سه‌ركردنی ئهیدزكرد ئامانجمان دابینكردنی چاره‌سه‌ربوو بۆ دوو ملیۆن كه‌س له ماوه‌ی پـێـنج سـاڵدا. ئینجا ئێسـتا من خۆشـحاڵم به‌وه‌ی بڵێم ئێمه به زوویی له‌و ئامانجانه‌مان زیاتر ئه‌نجامداوه."
به‌ڵام هێشـتا ڕێـگه‌ی دورودرێژ له‌به‌رده‌مدا ماوه كه بیبڕین.
له سـاڵی ڕابردوودا 2.7 ملیۆن كه‌س بوونه هه‌ڵـگری ڤایرۆسی HIV، واته ئه‌و ڤایرۆسه‌ی كه كه‌وتنه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئه‌یدزی لێـده‌كه‌وێته‌وه. هه‌روه‌ها 2 ملیۆن كه‌سـیش له ئاكامی ئه‌م نه‌خۆشـیـیه گیانیان له‌ده‌سـتدا. هه‌ربۆیه كاری زۆر ماوه‌ن كه ئه‌نجامبدرێن. به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمانه‌كانی دژ به ڤایرۆسی HIV و هه‌روه‌ها گه‌یاندنیان بۆ ئه‌و كه‌سـانه‌ی پـێویسـتیان پـێـیان هه‌یه، ئه‌و ئه‌ركه پـێویسـتی به هاوكاری و هه‌روه‌ها نیاز پاكی كۆمه‌ڵـگای زانسـتی و جه‌ماوه‌ر و هه‌روه‌ها به‌شه‌كانی تایبه‌ت بۆ چه‌ندان سـاڵی ئاینده ده‌بێت.