ڕۆژی هه‌ینی سه‌رۆك جورج بوش له گوتارێـكدا له ناوه‌ندی سـابان بۆ ڕێبازی سیاسی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بنكه له واشـنتن گوتی له ماوه‌ی هه‌شت سـاڵی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ودا چه‌ند دهستكهوتێـكی مێژوویی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسـتدا بهدهسـتهاتوون، له‌وانه دامه‌زراندنی حكومه‌تێـكی دیموكراتی له عێراق.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان ئه‌حمه‌د بارزانی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ دكتۆر ئه‌حمه‌د فه‌رهادی پـرۆفیسـۆر له زانكۆی نیویۆرك كردووه.
دكتۆر ئه‌حمه‌د فه‌رهادی ده‌ڵێت سه‌رۆك بوش كاتێـكی زۆر كه‌می له كۆشـكی ســپـیـدا ماوه، ئینجا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌س به باشی باسی ناكات ناچاره خۆی باسی باشی خۆی بكات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 4خوله‌كه.