سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراقی ده‌ڵێت په‌رله‌مانتارانی عێراقی ده‌نگدانی په‌یوه‌سـتیان به ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی ئاسـایشی نێوان ئه‌مریکا و عێراق هه‌تا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه دواخسـتووه.
بڕیاربوو ئه‌و ده‌نگدانه‌ی که ڕۆژی چوارشه‌ممه سـازبکرێت ڕێـگا به مانه‌وه‌ی له‌شـکری ئه‌مریکایی له عێراق بۆ سێ سـاڵی دیکه بدات.
وا بڕواده‌کرێت شیعه‌کانی عێراق و کورده‌کان هێنده ده‌نگیان له کۆی 275 ئه‌ندامی په‌رله‌مان هه‌بێت که له ده‌نگدانه‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه په‌سه‌ندکردنی ڕێـکه‌وتـننامه‌که مسـۆگه‌ربکه‌ن. هاوکات هانی به‌ره‌ی ته‌وافوقی سه‌ره‌کی سـوننه‌ی نێو په‌رله‌مانیش ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پـشـتگیری له ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی ئاسایشی بکه‌ن تاوه‌کو ڕه‌وایی زیاتری پـێ‌بدرێت.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ئه‌ندامانی سـوننه‌ی نێو په‌رله‌مانی سـوننه‌ی سه‌ر به لیسـتی به‌ره‌ی ته‌وافوق گوتوویانه ئه‌وان پـشـتگیری له ڕێـکه‌وتنـنامه‌که ده‌که‌ن به‌و مه‌رجه‌ی په‌رله‌مان چاکسـازی سـیاسی په‌سه‌ندبکات، ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی زیاتر له بڕیاردانی سـیاسیدا ده‌داته سـوننه‌کانی نێو په‌رله‌مانی عێراقی.