دادگای پـیاداچوونه‌وه‌ی ئێران بڕیاری 11 سـاڵ زیندانی به‌سه‌ر چالاكوانێـكی مافه‌كانی مرۆڤی كورد كه به تاوانی دژ به ئاسایشی نیشـتیمانی تاوانباركراوه وه‌كو خۆی هێشـتۆته‌وه.
پارێزه‌ر نهسـرین ستوده له ڕۆژی شه‌ممه به په‌یامنێرانی وت ئه‌و ئێسـتاكه نیازی هه‌یه له سه‌رۆكی دادگای ئێران ئایه‌توڵـڵا محه‌مه‌د هاشـمی شه‌هروودی داوا بكات سه‌رله‌نوێ به بڕیاری دژ به محه‌مد سـدیق كه‌بودوه‌ند بچێته‌وه.
كه‌بودوه‌ند كه دامه‌زرێنه‌ری ڕێـكخراوه‌یه‌كی مافه‌كانی مرۆڤه له ئێران هه‌ر له مانگی شه‌شی سـاڵی 2007 وه له زیندانی ئهڤیندایه.
پارێزه‌ره‌كه‌ی وتی ئه‌و بڕیاره قورسه به مه‌به‌سـتی ترسـاندنی چالاكانی تری مافه‌كانی مرۆڤه له ئێران.
كه‌بودوه‌ند هه‌روه‌ها به‌هۆی ده‌ركردنی ڕۆژنامه‌ی په‌یامی مه‌ردومی كوردسـتانه‌وه گیراوه.