وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا خانم کۆنده‌لیزا ڕایس ده‌ڵێت سـیاسه‌تی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به هه‌وڵی ئێران بۆ به‌ده‌سـتهێنانی ته‌کنه‌لۆژی چه‌کی ناوه‌کی ترسـناک ڕوون و نه‌گۆڕبووه. هه‌روه‌ها وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا پـێـکه‌وه له‌گه‌ڵ پـێنج وڵاتی ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که له به‌ریتانیا و چین و فه‌ره‌نسـا و ڕوسـیا و ئه‌ڵمانیا پـێکدێن پـێشـنیازی ڕێبازێـکی به‌ره‌وپـێشـبردنی په‌یوه‌ندیـیان پـێشـکه‌ش به ئێران کردووه. ئێران له ڕێـگه‌ی ڕاگرتنی پـرۆگرامی پـیتاندنی یۆرانیۆم ده‌توانێت په‌یڕه‌وی ئه‌و ڕێبازه بکات. هاوکات له به‌رامبه‌ردا ئێران زنجیره‌یه‌ک کۆمه‌کی ئابووری و بازرگانی وه‌رده‌گرێت.
هه‌روه‌ها پـێـنج ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش پـێـکه‌وه له‌گه‌ڵ وڵاتی ئه‌ڵمانیا بۆ ئێرانیان ڕوونکردۆته‌وه بهربهرهکانیـکردنی به‌رده‌وامی تاران له‌مه‌ڕ داواکاریـیه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی په‌یوه‌ست به ڕاگرتنی چالاکیـیه‌کانی پـیتاندنی یۆرانیۆم ده‌بنه مایه‌ی ئه‌وه‌ی سـزای ئابووری دیکه به‌سه‌ر ئێران‌دا بسهپـێنرت و هه‌روه‌ها ئێران زیاتر که‌نار بکرێت.
له میانه‌ی دیمانه‌کانی ڕۆژنامه‌وانی ئه‌م دوایـیه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا دووپاتی کرده‌وه حکومه‌تی ئێران هه‌وڵ ده‌دات هاوڵاتیـیانی ئێرانی چه‌واشه بکات و وایان تێبگه‌یه‌نێت که وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت ئێران له به‌رهه‌مهێنانی ئهلیکتریـک به وزه‌ی ناوه‌کی سـڤیل بێبه‌ش بکات.
به گوێره‌ی وته‌ی خانم ڕایس که ده‌ڵێت دانوسـتاندنه‌کان که له بڕیاری ئێران بۆ ڕاگرتنی پـیتاندنی یۆرانیۆم و هه‌روه‌ها چالاکیـیه‌کانی دیکه‌ی په‌یوه‌ند به بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌کی ناوه‌کی سه‌رچاوه وه‌رده‌گرن ده‌رفه‌ت بۆ ئێران دهڕهخسـێنن کۆمه‌ک و هه‌روه‌ها یارمه‌تی ته‌کنیکی بۆ به‌کارهێنانی وزه‌ی ناوه‌کی بۆ مه‌به‌سـتی ئاشـتیـیانه وه‌رگرێت.
له‌پـێناو ئه‌وه‌ی ئه‌م یارمهتیـیانه پـێشـکه‌ش به تاران بکرێت ئێران ده‌بێت چالاکی پـیتاندنی یۆرانیۆمی خۆی و هه‌روه‌ها چالاکیـیه‌کانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ناوه‌کی ڕاگرێت ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی متـمانه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یدا بنیادبنێت. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ئاماژه‌ی به‌وه کرد که مه‌رجی ڕاگرتنی ئه‌و چالاکیـیانه‌ی ئێران له لایه‌ن وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاوه دانه‌نراوه، به‌ڵـکو له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه داڕێژراوه.
خانم ڕایس گوتی هه‌ر که ئێران پابه‌ندی ئه‌م داواکاریـیه بوو ئه‌و ده‌مه وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا" ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا دابنیشـێت و له‌سه‌ر هه‌ر بابهتێـک و له هه‌ر کاتێـک یان هه‌ر جێـگهیهک بێت وتووێـژ بکات."