سـوپای وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق ڕایگه‌یاند له میانه‌ی هه‌ڵـمه‌تێـکی له‌شـکری دوو ڕۆژیدا له ناوه‌ندی عێراق هێزی هاوپه‌یمانان 8 گومانباریان ده‌سـتگیرکردووه.
هه‌مان سه‌رچاوه ده‌ڵێت له ههڵـمهتێـکدا دژی تۆڕی تێرۆریسـتی ئه‌لقاعیده له ده‌ره‌وه‌ی شـارۆچکه‌ی فه‌لـلوجه هێزی هاوپه‌یمانان 3 گومانباریان ده‌سـتگیرکرد و ده‌شڵێت به لای که‌م یه‌کێـک له دهسـتگیکراوان گومانی په‌یوه‌ندی به سـازدانی ئۆتۆمبیلی بۆمب ڕێژکراوی له‌و ناوچه‌یه‌دا پـێـده‌کرێت له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندیـیه‌وه به میلیشـیاکانی تره‌وه.
به‌یانـنامه‌یه‌کی له‌شـکری ده‌ڵێت له هه‌مان ناوچه‌دا هێزی هاوپه‌یمانان 3 که‌سی تریان دهسـتگیکردووه. به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له هه‌ڵـمه‌تێـکی هاوشـێوازدا هێزه‌کانی سـوپای ئه‌مریکا 2 گومانباری تریان له به‌غدای پایته‌خت ده‌سـتگیرکرد.
شـایانی باسه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه سـوپای ئه‌مریکا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر پارێزگای بابلدا دایه‌وه ده‌سـت هێزه‌کانی عێراق و هه‌نووکه 12 له کۆی 18 پارێزگای عێراق له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی عێراقدایه.