عه‌ره‌بسـتانی سـعودی ده‌ڵێت نزیکه‌ی یه‌ک هه‌زار گومانبار به ده‌ستهه‌بوون له شـاڵاوی تێرۆر له‌م وڵاته دادگایی ده‌کات.
وه‌زیری ناوخۆی عه‌ره‌بسـتانی سـعودی شـازاده نایف بن عه‌بدولعه‌زیز دووشه‌ممه له بڵاوکراوه‌یه‌کدا گوتی 991 گومانبار ڕووبه‌ڕووی تاوانان ده‌بن له په‌یوه‌ندی به 30 هێرشـان له‌وه‌تای سـاڵی 2003 وه که گیانیان له 160 که‌س زیاتر سه‌ندووه.
ئه‌و گوتیشی هێزه‌کانی ئاسایش 160 هێرشی دیکه‌ی گومانبارانیان خاوکردوونهتهوه که گوتی په‌یوه‌ندیـیان به ئه‌لقاعیده‌وه هه‌بووه.
شـازاده نایف گوتی گومانباران کۆمه‌ڵـگا، هه‌روه‌ها شـێوازی ژیان و ئابووری عه‌ره‌بسـتانی سـعودیـیان کردبووه نیشـان.
بڵاوکراوه‌که نه‌یگوتووه چ کاتێـک دادگایـیـکردنهکان دهسـتپـێـدهکرێن. ڕێـکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ بنکه له ئه‌مریکا ده‌ڵێت داوای له عه‌ره‌بسـتانی سـعودی کردووه ئیزنی پـێـبدرێت چاودێری ئه‌م دادگایـیـکردنانه بکات.