ڕۆژی دووشه‌ممه له دادگایه‌كی شـاری ئسـته‌نبوڵ دهسـتكرا به دادگایـیـكردنی 86كه‌س كه تاوانباركراون به‌وه‌ی هه‌وڵی لابردنی پارتی داد و گهشهپـێدانیان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات داوه.
به‌پـێی گوته‌ی گه‌وره داواكاری گشـتی Aykut Cengiz Engin ئه‌و كۆمه‌ڵه سه‌ر به ڕێـكخراوێـكی توندڕه‌وی نه‌ته‌وه په‌رستن كه به ئه‌رگه‌نه‌كۆن Ergenekon ناسـراوه.
له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا دۆریان جۆنز له ئسـته‌نبوڵه‌وه ڕاپـۆرتی نادردووه و تیایدا ده‌ڵێت ئه‌مه بۆ جاری یه‌كه‌مه كاربه‌ده‌سـتانی له‌شـكری توركیا له‌سه‌ر هه‌وڵی كوده‌تا دادگایی بكرێن.
هاوكارانمان خه‌ڵه‌فی زێباری و ئه‌حمه‌د بارزانی درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه‌یان وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی. هه‌روه‌ها هاوكارمان ئه‌حمه‌د بارزانی هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه گفتوگۆی له‌گه‌ڵ سه‌باحه‌دین كۆركماز پارێزه‌ر و سـیاسه‌توانی كورد له دیاربه‌كر سـازكردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرت و گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه.