بانکه ناوه‌ندیـیه‌کانی سه‌رانسه‌ری جیهان له ههوڵـێـکی ڕێـکخسـتراو بۆ پـێشـگرتن له داکه‌وتنی ئابووری جیهان ڕاژه‌ی سـوودیان هێناوه‌ته خوارێ.
ئه‌م بڕیاره پاش ئه‌وه دێت که سـندوقی دراوی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێت ئابوری جیهان که‌وتۆته بارێـکی داکه‌وتنی سه‌ره‌کی و ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسـیدارترین گورزی دراوی له‌وه‌تای 1930 یه‌کان بۆته‌وه.
بانکی مه‌رکه‌زی ئه‌مریکا ڕۆژی چوارشه‌ممه کهمـکردنهوهی ڕاژه‌ی سوودی بۆ کاتی ته‌نگه‌تاوی ڕاگه‌یاند و کۆشـکی سـپـی پـێشـوازی له‌و بڕیاره کردووه.
بانکی ناوه‌ندی ئه‌مریکا ده‌ڵێت 0.5 له سه‌دی ڕاژه‌ی سـوود ده‌بڕێت له‌به‌ر نزمبوونه‌وه‌ی چالاکی ئابووری و که‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ترسی گرانی.
بانکی مه‌رکه‌زی ئه‌وروپا و بانکه‌کانی ناوه‌ندی به‌ریتانیا، که‌نه‌دا، سویس، سوێد و چین هه‌روه‌ها ده‌ڵێن ڕاژه‌ی سـوود که‌مده‌که‌نه‌وه.
بانکی ژاپـۆن ئه‌م بڕیاره نادات ، به‌ڵام ده‌شـڵێت پـشتیوانی له بڕیاری بانکه‌کانی دیکه ده‌کات.
نرخی بۆرسه‌ی سه‌رانسه‌ری جیهان دابه‌زی به‌ر له‌وه‌ی ئه‌م بڕیاره ڕابگه‌یه‌نرێت، به‌ڵام دواتر بۆرسه‌ی ئه‌وروپا هه‌ندێـک چووه سه‌رێ و بۆرسه‌ی ئه‌مریکاش له به‌رزبوونه‌وه‌دایه.