ئێسـتا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریکادا مشـتومڕ له‌سه‌ر پـێشـنیازێـکی کۆشـکی سـپی هه‌یه، ئه‌ویش ته‌رخانکردنی 700 ملیار دۆلار بۆ ڕزگارکردنی ئابووری وڵاته‌که له‌و قه‌یرانه‌ی تـێـیدا که‌وتووه.
هه‌فته‌ی ڕابردوو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌و پـێشــینازهی ڕه‌تکرده‌وه، وه‌لێ شه‌وی چوارشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی سـیناتۆران پـێشـنیازه‌که‌ی په‌سه‌ندکرد.
ئه‌گه‌ر به چه‌ند گۆڕانکاریـیه‌کی بچووکیش ڕۆژی هه‌ینی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پـێشـنیازه‌که‌ی په‌سه‌ندکرد ئه‌وا په‌یامێـکی خۆش بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک بوش ده‌بێت. به‌ڵام چ ئومێدێـک لای خه‌ڵـکی گشـتی ئه‌مه‌ریکادا دروسـتده‌کات؟
ئه‌م پـرسـیارانه و چه‌ندین پـرسـیاری تری په‌یوه‌ست به‌م مه‌سـه‌له‌یه هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ له به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ئاڕاسـته‌ی ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی کردووه:
دکتۆر کرمانج گوندی، سه‌رۆکی کۆنگره‌ی نیشـتیمانی کورد له ئه‌مه‌ریکای باکور و مامۆسـتای زانکۆی تێنسی.
دکتۆر عه‌بدولحه‌مید سلێمان، سه‌رۆکی به‌شی ئابووری له کۆلێژی کارکێڕی و ئابووری له زانکۆی دهۆک.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌که‌ی 46:31 خوله‌که.