بڕیاره شه‌وی پـێـنجشه‌ممه هه‌ردوو کاندید بۆ جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مریکا سـیناتۆر جۆ بایدنی دیموکرات و فه‌رمانداری سـتانی ئالاسـکا سـارا په‌یڵنی کۆماری له شـاری سـانت لویسی سـتانی میزۆری ڕووبه‌ڕووی یه‌کتر بـبنه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه دکتۆر ئه‌حمه‌د فه‌رهادی پـرۆفیسـۆر له زانکۆی نیویۆرک له وتووێـژێـکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان موعته‌به‌ر شـیروانی ده‌ڵێت پـێشـبینی ده‌کرێت ئه‌و که‌سـانه‌ی شه‌وی پـێـنجشه‌ممه له ته‌له‌فیزیۆن ته‌ماشـای مشـتومڕی نێوان جۆ بایدن و سـارا پهیـڵن ده‌که‌ن ژماره‌یان زۆر زیاتربێت له‌وانه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو ته‌ماشـای مشـتومڕی نێوان هه‌ردوو پاڵێـوراوی سـه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا باراک ئۆباما و جۆن مهککهینیان کردووه.
ده‌توانن گویبیسـتی ده‌قی وتووێژه‌که بن له ڕێـگه‌ی کلیکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌که‌ی 6 خوله‌که.