هه‌ردوو کاندیدی سـه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا بیروبۆچوونه‌کانی خۆیان پـێشـکه‌شی سه‌رۆک بوش کرد له‌سه‌ر چۆنێتی چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی ئابوری له ئه‌مه‌ریکادا.
ده‌مڕاسـتێـکی کۆشـکی سـپـی (تۆنی فراتۆ) ده‌ڵێت هه‌ردوو سـیناتۆر باراک ئۆبامای دیموکرات و جۆن مه‌ککه‌ینی کۆماری به جیا به ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ سه‌رۆک بوش ڕۆژی سێشه‌ممه قسـه‌یان کردووه. ده‌مڕاسـتی کۆشـکی سـپی گوتی ئه‌و وتووێـژانه زۆر بنیادنه‌ر بوون.
هه‌ردوو کاندید نه‌خشه‌ی کاتیـیان بۆ یارمه‌تیدانی ئابوری پـێشـنیازکردووه. ئه‌وان ده‌ڵێن ده‌بێت هاوکاری کارداری بچووک بکرێت تا بتوانن به‌رده‌وامی به کاره‌کانی خۆیان بده‌ن و موچه‌ی کارمه‌ندانیان بده‌ن.
هه‌ردوو کاندید مه‌ککه‌ین و ئۆباما هانی کۆنگرس ده‌ده‌ن تا به‌رده‌وامبن له مشـتومڕهکانیان له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی ڕزگارکردنی ئابوری. ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕۆژی دووشه‌ممه گه‌ڵاڵه‌نامه‌یه‌کی 700 ملیار دۆلاری پـلانه‌که‌ی ڕه‌تکرده‌وه.