دكتۆر فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆكی لیسـتی هاوپه‌یامنێتی كوردسـتان له په‌رله‌مانی عێراق له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ ده‌ڵێت هه‌رچه‌نده قانونی هه‌ڵـبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له به‌رنامه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا نه‌بوو، به‌ڵام له په‌راوێزی قسه‌كاندا باسی له‌وه كرا ئایا ئه‌و قانونه بۆ ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ئاماده ده‌بێت یان نا. ده‌شڵێت یۆنامی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پـرۆژه‌یه‌كی خسـتۆته به‌رده‌ست كه بریتیـیه له كۆی پـرۆژه‌ی یه‌كه‌م و دووهه‌میان و بیروبۆچوونی هه‌ندێ لایه‌ن، وه ئه‌مه‌ش لای ئێمه په‌سه‌نده به‌و مه‌رجه‌ی له‌سه‌ر خواستی هیچ لایه‌نێـك گۆڕانكاری تیادا نه‌كرێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه.