به‌رپـرسـانی ئاسایشی لوبنانی ده‌ڵێن له ئاكامی شه‌ڕ و پـێـكدادانی نێوان گروپه‌كانی مه‌سیحی نه‌یار له باكوری لوبنان 2 كه‌س كوژراون و هه‌روه‌ها 3 تریش برینداربوون.
له‌و باره‌یه‌وه به‌رپـرسـان ده‌ڵێن له شه‌ڕ و پـێـكدادانه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی چوارشه‌ممه‌دا له شارۆچكه‌ی بهصارمه لایه‌نگرانی هێزه‌كانی لوبنانی دژ به سـوریا و گروپی مهرادهی سه‌ر به سـوریا به یه‌كیاندا داوه.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن هه‌ر یه‌ك له گروپه‌كان چهكدارێـكیان لێ كوژراوه.
هاوكات به مه‌به‌سـتی هێوركردنه‌وه‌ی توندوتیژی هێزه‌كانی ئاسایشی لوبنانی به ناوچه‌كه‌دا بڵاوكراونه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه هۆكاری شه‌ڕ و پـێـكدادانه‌كه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی نێوان هه‌ردوو گروپی نه‌یار ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ههڵـواسینی پـۆسـته‌ر ئه‌وانه‌ی گوزارشت له ڕوانگه‌كانیان ده‌كات.
هه‌روه‌ها به‌رپابوونی توندوتیژی ڕۆژی چوارشه‌ممه به ڕۆژێـك دوای ئه‌وه بوو لایه‌نه ناكۆكه‌كانی لوبنانی ده‌سـتیان به وتووێـژكردنی ئاشـتبوونه‌وه كرد به مه‌به‌سـتی چاره‌سه‌ركردنی جیاوازی و ناكۆكیـیه‌كانیان.