سه‌رۆك بوش ڕۆژی سێشه‌ممه له گوتاره‌كه‌یدا ئاماژه به باشـبوونی ڕه‌وشی ئاسایشی عێراقی كرد و گوتی ئێسـتا توندوتیژی له‌و وڵاته گه‌یشـتۆته نزمترین ئاسـتی و ژماره‌ی كوژراوانی خه‌ڵـكی سـڤیل كه‌مبۆته‌وه و ژیانی ئاسـایی بۆ سه‌رانسه‌ری عێراق گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
به‌ڵام دكتۆر مه‌حمود عوسـمان سـیاسه‌تمه‌داری كورد و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراق ڕیفۆرمی سـیاسی و ئاشـتبوونه‌وه‌ی گشـتی و پـرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری و ئابوری و به‌ره‌به‌ره‌كانی گه‌نده‌ڵی نه‌كات ڕه‌نگه باری ئاسایش به‌ره‌و دواوه بگه‌ڕێته‌وه. پاشـان ده‌ڵێت حكومه‌تی عێراق ناتوانێت به‌م عهقڵیـیهتهی ئێسـتای ئه‌و به‌ره‌وپـێشـچوونه ئاسایشـیـیانه بـپارێزێت، چونكه به‌بێ ئه‌وه‌ی پـێویسـت بكات له‌گه‌ڵ كورددا كه هاوبه‌شی سهرهكیـیانه كێشه دروست ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نه‌كانی ڕابوونی سوننه‌كانیش كه له دژی ئه‌لقاعیده هه‌سـتاون هه‌روه‌ها كێشه دروست ده‌كه‌ن، به‌شـداری به كورد و سـوننه ناكه‌ن له بڕیاردان له‌سه‌ر بابه‌ته ئابوری و سـیاسی و ئاسایشیـیه‌كان، بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌م عهقڵیـیهتهی ئێسـتایان بڕۆن ئه‌وا ناتوانن عێراق به‌ڕێوه‌به‌رن و ئاسایشی بپـارێزن و شـوێنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بگرنه‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 7:31 خوله‌كه.