ڕۆژی سێشه‌ممه سه‌رۆك بوش له گوتارێـكیدا بۆ سه‌ركرده‌كانی له‌شـكر له زانكۆی به‌رگری نیشـتیمانی له واشـنتن National Defense University ئه‌م بڕیاره‌ی خۆی ڕاگه‌یاند.
سه‌ره‌تا سه‌رۆك بوش ئاماژه‌ی به ڕه‌وشی دوو سـاڵ له‌مه‌وبه‌ری پارێزگای ئه‌نباری عێراق كرد كه چۆن ئه‌لقاعیده كۆنتڕۆڵی نزیكه‌ی سه‌رجه‌م دانیشـتووانیان كردبوو و ناوچه‌كه‌یان كردبوونه بنكه‌یه‌ك بۆ هێرشـكردنه سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان. پاشـان سه‌رۆك بوش گوتی به‌ڵام دواتر ئه‌لقاعیده به‌هۆی دڕنده‌یی بووه مایه‌ی بێزاری خێـڵ و هۆزه‌كانی ئه‌و پارێزگایه و لـێـی ڕاپه‌ڕین و ناوچه‌كه‌یان له ژێر كۆنتڕۆڵی ده‌رهێنا. دواتر سه‌رۆك بوش گوتی ئێسـتا پارێزگای ئه‌نبار گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه و تیادا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ئاستی كوشتن و بڕین هاتۆته خوارێ و پارێزگار و شـاره‌وانی هه‌یه و كاره‌كانی بنیادنانه‌وه ده‌سـتیـپـێـكردووه.
هاوكارانمان سـمكۆ عه‌زیز و موعته‌به‌ر شـیروانی ده‌قی گوتاركهی سه‌رۆك بوشـیان وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر كوردی، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 20:51 خوله‌كه.