ئاو گه‌یشـتۆته سه‌رووی هه‌ندێ له بهربهسـتهكانی شـاری نیو ئۆرلینز، به‌ڵام كاربه‌ده‌ســتان ده‌ڵێن به‌ربه‌سـته‌كان ده‌توانن خۆیان ڕابگرن به‌رامبه‌ر به‌م زریانه تونده‌ی گوسـتاڤ.
زریانه‌كه ڕاسـته‌وخۆ له نیو ئۆرلینزی نه‌داوه، ڕۆژی دووشه‌ممه نزیكه‌ی 110 كیلۆمه‌تر له باشوری ڕۆژئاوای شـاره‌كه‌وه داویه‌تی به زه‌ویدا. كه‌شناسان ده‌ڵێن ئه‌و با ڕه‌شه‌ی له‌گه‌ڵ زریانهكهدایه خێرایییهكهی نزیكه‌ی 175 كیلۆمه‌تره له كاتژمێرێـكدا، واش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت خێرایی با ڕه‌شه‌كه كه‌متر بێته‌وه هاوكاتی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زهویـیهو پـێشـبینیش ده‌كرێت له هه‌ندێ ناوچه‌ی نزمدا لافاو دروست بێت. زۆر ناوچه له ئێسـتادا وزه‌ی ئهلیكتریـكیـیان نه‌ماوه.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن نزیكه‌ی له سه‌دا 95 ی دانیشـتووان له‌و ناوچانه‌ی مه‌ترسـیـیان له‌سه‌ره چۆڵیان كردووه، چونكه ئه‌و كاره‌سـاته‌ی زریانی كاترینا له سێ سـاڵ له‌مه‌وبه‌ردا نایه‌وه له یادیان ماوه.
زریانی كاترینا بووه مایه‌ی داڕمانی بهربهسـتهكانی نیو ئۆرلینز و له سه‌دا 80 ی شـاره‌كه بوو به ژێر ئاوه‌وه.