به‌رپـرسـانی هێزه‌كانی ئاسایشی پاكسـتانی ده‌ڵێن له ئاكامی هێرشی ئاسـمانی بۆ سه‌ر ناوچه‌ی باكوری ڕۆژئاوای پاكسـتان به لای كه‌م 40 میلیشـیا كوژراون.
له‌و باره‌یه‌وه به‌رپـرسـانی له‌شـكری پاكسـتانی ڕۆژی شه‌ممه ڕایانگه‌یاند كه له دره‌نگانێـكی ڕۆژی هه‌ینیدا فڕۆكه جه‌نگیـیه‌كانی وڵات بنكه و په‌ناگه‌كانی میلیشـیاكانیان له دۆڵی سـوات كوتاوهتهوه و هێرشه ئاسـمانیـیه‌كان له پـێناو ده‌رپه‌ڕاندنی ئه‌و چه‌كدارانه‌ن له ناوچه جێـگیربووهكهدا.
ئه‌وه‌ی شـایانی گوتنه ناوچه‌ی دۆڵی سـوات شوێنێـكی ناوداری گه‌شت و گوزاری بوو تا ئه‌و ده‌مه‌ی مه‌لا فهزڵـوڵای سه‌ر به تاڵیبان هه‌وڵی سه‌پاندنی یاسای ئیسلامی له‌و ناوچه خێڵهكیـیه دا. ده‌رئه‌نجام حكومه‌تی پاكسـتانی له مانگی پـێنجدا ڕێـكه‌وتنێـكی له‌گه‌ڵ مه‌لا فه‌زڵوڵا مۆركرد كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا چه‌كدارانی ناوچه‌كه له هێرشه‌كانیان هه‌ر به‌رده‌وامن.
هه‌ر له هه‌رێمی باكوری ڕۆژئاوای پاكسـتان هاوڵاتیـیان و هه‌روه‌ها لێـپـرسـراوان ده‌ڵێن موشه‌كێـك له دیوی سـنووری ئه‌فغانسـتانه‌وه هاوێژراوه و داوێتی له حه‌شـارگه‌یه‌كی میلیشـیاكان له هه‌رێمی خێڵه‌كی وه‌زیرسـتانی باشور.
لـێپـرسـراوان ده‌ڵێن له‌و هێرشه موشـهكیـیهدا به لای كه‌م 5 كه‌س كوژراون. ده‌سـتبه‌جێ ئاشـكرا نه‌بوو كه ئاخۆ چ لایه‌نێـك به‌رپـرسـیار بووبێت له‌و هێرشه.