ده‌سـتور ئه‌و به‌ڵـگه‌نامه هه‌ره گرنگه‌یه له وڵاتێـكدا كه په‌یوه‌ندیـیه‌كانی نێوان دامه‌زراو و ده‌سه‌ڵات و تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ ڕێـكدهخات. له‌و بڕوایه‌دا نیم هیچ وڵاتێـك هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌ویـیه خاوه‌نی ئه‌م یاسا بنچینه‌یییه نه‌بێت، به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی پـیادهكردنی ده‌سـتور له وڵاتێـكهوه بۆ وڵاتێـكی تر بێگومان جیاوازه، ئینجا ئایا ده‌سـتوری كاتی بێت یان هه‌میشه‌یی.
ههڵـبهته ئه‌مه‌ش به ئاشـكرایی له‌و وڵاتانه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه سـیسـتمێـكی دیكتاتۆری یان تۆتالیتاری فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كات.
له ئێسـتادا له هه‌رێمی كوردسـتانی عێراقدا په‌رله‌مان سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی به‌رنووسی دهسـتورێـكه بۆ هه‌رێمه‌كه، بێ له لیژنه‌ی تایبه‌ت له ناو په‌رله‌ماندا په‌ناش براوه‌ته به‌ر ژماره‌یه‌ك ده‌سـتوری وڵاتان و هه‌روه‌ها پـسـپـۆرانی تری یاسایی، وه‌لێ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شـدا پـێده‌چێت گرفت له داڕشـتنی ئه‌م دهسـتورهدا هه‌بێت به‌و بهڵـگهیهی به لانی كه‌م ئه‌ندامێـكی لیژنه‌ی داڕشـتنی ده‌سـتور له په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردسـتان ده‌ست له‌و ئه‌ركه‌ی پـێی سـپـێردراوه ده‌كشێنێته‌وه.
ئینجا ئازیزان مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ته‌رخان كراوه و میوانه‌كانیش ئه‌م به‌ڕێزانه بوون:
ئارێز عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان.
ڕێبین ئه‌حمه‌د هه‌ردی، نووسه‌ر و ڕووناكبیر.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی مێزگرده‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 18:48 خوله‌كه.