سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و لوبنان به‌ڵێن ده‌ده‌ن به‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو وڵاتیان باشـتر بكه‌ن و هاوكاری عێراق بكه‌ن له قوڵـكردنی په‌یوه‌ندیـیه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌ی عه‌ره‌بدا.
سه‌رۆك وه‌زیری لوبنان فوئاد سه‌نیوره ڕۆژی چوارشه‌ممه له به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیكی كۆبۆوه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته یه‌كه‌م سه‌ردانی ڕێـبه‌رێـكی لوبنانی بۆ عێراق له پاش داگیركردنی عێراق به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا له سـاڵی 2003 دا.
به‌ڕێز سه‌نیوره گوتی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی عێراق بۆ ناو جیهانی عه‌ره‌بی ئامانجێـكی گرنگه.
هه‌روه‌ها هه‌ردوو ڕێبه‌ر باسـیان له فراوانكردنی په‌یوه‌ندی بازرگانی نێوانیان هه‌ردوو وڵاتیان كرد. به‌ڕێز ئه‌لمالیكی گوتی به‌م نزیكانه گرێبه‌سـتێـك بۆ ڕه‌وانه‌كردنی نه‌وتی عێراق بۆ لوبنان مۆر ده‌كه‌ن.
شـایانی باسه ئه‌مریكا له وڵاتانی عه‌ره‌بی سـوننه‌ی داوا ده‌كرد په‌یوه‌ندیـیه‌كانی خۆیان له‌گه‌ڵ عێراقدا توندتر بكه‌ن.