كاربه‌ده‌سـتانی ته‌ندروسـتی ئه‌نده‌نوسیا ده‌ڵێن ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه پـزیشـكیـیه‌كان ده‌ریخسـتووه ئه‌و 13 كه‌سه‌ی كه گومان ده‌كرا تووشی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵـنده بووبن نه‌یانگرتووه.
كاربه‌ده‌سـتان له ناوچه‌ی ئاساهان له باكوری هه‌رێمی سومه‌تره گوتیان پاش ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو كتوپـڕ ژماره‌یه‌كی زۆری مریشـك له گوندی ئر باتوو مرداربوونه‌وه چه‌ند گوندنشـینێـكیش نیشـانه‌كانی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵـندهیان تیادا ده‌ركه‌وت.
تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌ریخست مریشـكهكان به نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ی جۆری H5N1ی كوشــنده مرداربووبوون.
له‌وه‌ته‌ی ئه‌نفلۆنزای جۆری H5N1بڵاوبۆته‌وه زیاتر له 240 كه‌س له سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌و نه‌خۆشـیـیه گیانیان له‌ده‌سـتداوه. یه‌كه‌م جار له 2003 دا نه‌خۆشـیـيه‌كه له كێڵگه‌كانی په‌له‌وه‌ر له سه‌رانسه‌ری ئاسـیادا سه‌ریهه‌ڵدا. ئه‌نده‌نوسـیا كه له هه‌موو وڵاتێـك زیاتر به‌و نه‌خۆشـیـیه لێی مردووه تا ئێسـتا مردنی 111 كه‌سی به‌و نه‌خۆشـیـیه ڕاگه‌یاندووه.
شـایانی باسه مرۆڤ ته‌نها به په‌یوه‌ندی ڕاسـته‌وخۆ له‌گه‌ڵ په‌له‌وه‌ری هه‌ڵـگری ڤایرۆسی نه‌خۆشـیـیه‌كه تووشی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده ده‌بێت.
زانایان له‌وه دهترسـن فایرۆسه‌كه به شـێوه‌یه‌ك له شـێوازی خۆی بگۆڕێت كه وای لێـبێت به سـانایی له نێو مرۆڤدا بڵاو بـبێته‌وه و پاشـان بـبێته په‌تایه‌ك كه ڕه‌نگه به ملیۆنه‌ها كه‌س بكوژێت.