چین ده‌ڵێت كوژران و بێسه‌روشوێن بوونی زیاتر له 80 هه‌زار كه‌س به بومه‌له‌رزه
به‌هێزه‌كه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو یه‌كلا بۆته‌وه.
كاربه‌ده‌سـتانی چین ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ڕایانگه‌یاند كه‌وا ئێسـتا ژماره‌ی كوژراوان له 51 هه‌زار كه‌س تێپه‌ڕی كردووه و هێشـتا نزیكه‌ی 30 هه‌زار كه‌سی تریش بێسه‌روشوێنن.
ئه‌م ژماره‌ی كوژراوانه به به‌راورد به ژماری ڕۆژی پـێشـتر نزیكه‌ی 10 هه‌زار زیادی كردووه. كاربه‌ده‌سـتان پـێشتر مه‌زه‌نده‌یان ده‌كرت ژماره‌كه له 50 هه‌زار نزیـك ببێته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌و بومه‌له‌رزه به‌هێزه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو كه به پله‌ی 7.9 بوو به پـێوه‌ری ڕێخته‌ر وێرانیـیهكی وه‌های خسـتۆته‌وه كه زیاتر له 5 ملیۆن كه‌سی بێ ماڵ و حاڵ كردووه. ئه‌مه‌ش چینی ناچار كردووه داوای 3 ملێۆن خێوه‌ت له كۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ لێقه‌وماوه‌كان بكات.
له لایه‌كی تره‌وه هه‌وڵه‌كانی به‌هاناچوون و فریاگوزاری له ناوچه‌ی سیچوان به‌هۆی باران و چه‌ند بومه‌له‌رزه‌یه‌كی تر گیروگرفتی هاتۆته به‌رده‌م.
ڕۆژی چوارشه‌ممه هه‌واڵی ڕزگاركردنی ته‌نها یه‌ك كه‌س ڕاگه‌یاندرا ، به‌ڵام ئه‌وه‌ش نه‌بوو.
چین ده‌ڵێت ڕزگاربووانی بومه‌له‌رزه‌كه پـێویسـتیـیان به نوێن و خۆراك و جلوبه‌رگ و هه‌روه‌ها ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی و فریاگوزاری هه‌یه.
حكومه‌تی چین ده‌ڵێت 10 ملیار دۆلار ته‌رخان ده‌كات بۆ سه‌رله‌نوێ بنیادنانه‌وه‌ی ناوچه زیان پـێـكهوتووهكان. هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیری چین وێن ژیاباو فه‌رمانی داوه له سه‌دا 5 ی بوجه‌ی حكومه‌تیش بۆ خه‌رجیـیه‌كانی سه‌رله‌نوێ بنیادنانه‌وه ته‌رخان بكرێت.