له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌م دوایـیه‌ی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌رۆك بوش هه‌وڵی دا
ڕێبه‌رانی عه‌ره‌ب قایل بكات به‌وه‌ی ئێران نه‌ك ته‌نها هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئیسرائیل به‌ڵكو بۆ سه‌ر هه‌موو وڵاتانی عه‌ره‌بیش.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان موعته‌به‌ر شیروانی وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵ نووسه‌ری به‌ناوبانگی به‌ریتانی پاتریـك سیڵ كردووه و پاشـان له‌سه‌ر تێبینییهكانی ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه.
پاتریـك سیڵ ده‌ڵێت وڵاتانی عه‌ره‌ب وای نابینن ئێران به‌و ڕادهیـه مه‌ترسی بۆ سه‌ریان هه‌بێت، به‌ڵكو ئه‌وان ڕوودانی شه‌ڕێـكی له‌شكری له نێوان ئه‌مریكا و ئێران به مه‌ترسی گه‌وره‌ی داده‌نێن، چونكه ئه‌وه كاره‌سـات بۆ وڵاتانی هه‌رێمی كه‌نداو ده‌خولقێنێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.