چین ئاڵاكانی بۆ نیوه‌ی داگرت و هه‌موو ئاهه‌نگه گشـتیـیه‌كانی خۆی ڕاگرت هاوكاتی
ئه‌وه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه سێ ڕۆژ ماته‌مینی له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌كه‌دا ڕاگه‌یاند بۆ ڕێزلێنان له قوربانیانی بومه‌له‌رزه به‌هێزه‌كه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو.
ڕۆژی دووشه‌ممه و كاتژمێر 2:28 ی پاش نیوه‌ڕۆ، واته ڕێـك حه‌وت ڕۆژ له پاش بومه‌له‌رزه 7.9 پله‌كه، به ملیۆنه‌ها چینی له خێوه‌تی لێقه‌وماوانی بومه‌له‌رزه‌كه له هه‌رێمی سیچوان تا ده‌گاته گۆڕه‌پانی تیانمێن له په‌كینی پایته‌خت بۆ ماوه‌ی 3 خوله‌ك به‌بێ ده‌نگی ڕاوه‌سـتان.
هه‌روه‌ها چین بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژیش ڕێوڕه‌سمی مه‌شـخه‌ڵی ئۆلمپـی ڕاگرت و فه‌رمانیشی به ماڵپه‌ڕه‌كان داوه بابه‌ته‌كه‌نی پـێكه‌نین و خۆشی ڕابگرن.
به‌ڵام هاوكاتی ڕاگه‌یاندنی ماته‌مینیـیه‌كه ڕاپـۆرتێـكی ئاژانسی ژینوای فه‌رمی بڵاوكرایه‌وه كه ده‌ڵێت له ئاكامی هه‌رسهێنانی به‌رزایـیه‌كی قوڕ و لیته له ناوچه‌ی كاره‌سـاته‌كه زیاتر له 200 كارمه‌ندی فریاگوزاری ژێر گڵ كه‌وتوون. ده‌سه‌ڵاتدارانی چین ده‌ڵێن تا ئێسـتا كوژرانی 34 هه‌زار كه‌س یه‌كلا بۆته‌وه و ڕه‌نگه كۆی ژماره‌ی زیانه گیانیـیه‌كان بگاته 50 هه‌زار.
سه‌باره‌ت به دوایـین هه‌واڵی ئه‌م كاره‌سـاته‌ی چین په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا سته‌فنی هۆ له په‌كینه‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوكارمان خه‌ڵه‌فی زێباری به كوردی ئاماده‌ی كردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 2:35 خوله‌كه.