سیناتۆر باراك ئۆباما هه‌نگاوێـكی گه‌وره‌ی ناوه به‌ره‌و مسـۆگه‌ركردنی خۆی بۆ بوونی به به‌ربژاری پارتی دیموكرات بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنێـكی به‌رچاوی له هه‌ڵـبژاردنه به‌رایـیه‌كانی نۆر‌ث كارۆلاینا به‌ده‌سـتهێنا، هه‌روه‌ها وه‌كو ڕكه‌به‌رێـكی سه‌رسه‌ختی سیناتۆر هێله‌ری كلنتندا له سـتانی ئیندیانا ده‌ركه‌وت.
سـیناتۆری سـتانی ئیلینۆیز باراك ئۆباما توانی ڕۆژی سێشه‌ممه له سـتانی نۆر‌ث كارۆلاینا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره به‌سه‌ر سـیناتۆری نیویۆرك هێله‌ری كلنتندا بهێنێت، ئه‌ویش به ڕێژه‌ی (56% به‌رامبه‌ر 42%). ئه‌م سه‌ركه‌وتنه ده‌نگی زۆری ئه‌و 115 شـانده‌ی سـتانه‌كه له كۆنگره‌ی دیموكراته‌كاندا به
باراك ئۆباما ده‌دات. سه‌ركه‌وتنه‌كه گۆڕانكاریـیه‌كی گه‌روه له هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنی باراك ئۆبامادا ده‌هێنێته كایه‌وه، كه تا چه‌ند ڕۆژێـكیش پـێش ئێسـتا مه‌سه‌له‌ی جێرمایه ڕایتی قه‌شه‌ی پـێشووی باراك ئۆباما باڵی به‌سه‌ردا كێشـابوو.
باراك ئۆباما له میانه‌ی گوته‌كه‌یدا له شـاری ڕاڵی سـتانی نۆر‌ث كارۆلاینا به لایه‌نگرانی خۆی گوت " سـات و نۆره‌ی ئێمه‌یه بۆ گۆڕینی ئه‌مریكا." پاشـان داوای له دیموكراته‌كان كرد یه‌كگرتووبن.
هاوكات سیناتۆر هێله‌ری كلنتن به جیاوازیـیه‌كی كه‌م سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر باراك ئۆبامادا هێنا به ڕێژه‌ی (51% به‌رامبه‌ر 49%). له گوتاره‌كه‌شیدا له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی شه‌وی سێشه‌ممه‌ی له شـاری ئیندیاناپۆڵس خانم هێله‌ری به‌ڵێنی دا له پـێشه‌بڕكێی هه‌ڵـبژاردنه‌كاندا به‌رده‌وامبێت.