له‌شـكری ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند به‌م زووانه 3500 سه‌ربازی له عێراق دهكشـێنێتهوه كه
له میانه‌ی زیادكردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سـاڵی پاردا ڕه‌وانه كرابوون.
ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه تیایدا هاتبوو سه‌ربازانی كه‌رتی سێهه‌م له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو له عێراق ده‌كشـێنه‌وه.
سه‌رۆكی هێزه فره نه‌ته‌وه‌یـیه‌كان به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ژنه‌ڕاڵ دان ئاڵن ده‌ڵێت كشـانه‌وه‌ی هێزه زیایهكان له عێراق به‌ره‌وپـێشـچوونێـكی به‌رده‌وام له‌و وڵاته دیاری ده‌كات.
سه‌رله‌نوێ ڕه‌وانه‌كردنه‌وه‌ی 3500 سه‌رباز به گوێره‌ی نه‌خشه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكایه بۆ ته‌واوكردنی كشـانه‌وه‌ی 20 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی زیایه تا كۆتایی مانگی حه‌وت.
له مانگی ڕابردوو سه‌رۆك بوش داوای ڕاگرتنی كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای له عێراق كردبوو تا مانگی حه‌وت و مۆڵه‌تی 45 ڕۆژی دانابوو بۆ سڕكردنی كشـانه‌وه‌ی 140 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكایی له عێراق.