سه‌ردانی پاپا بێنێدكتی شـازده بۆ وڵاته یه‌كگرتووه‌كان بانگه‌وازی نوێ كرده‌وه بۆ دیالۆگ له نێوان ئایـنه جیاكاندا بۆ له‌یه‌ك گه‌یشـتن به تایبه‌تی له نێو مه‌سیحی و ئیسلامدا، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیـیه‌كانی نێوان ئیسلام له عێراق له‌گه‌ڵ كه‌مینه ئاینیـیه‌كانی تر له عێراق به تایبه‌تی له‌و ده‌مه‌ی كه عێراق هه‌وڵی ئاشـتبوونه‌وه ده‌دات.
به‌ڵام هه‌ندێ له میلیتانه ئیسلامیـيه‌كان گرژیـیه‌كانی نێوان مه‌سیحی و ئیسلام به شه‌ڕه‌كانی ئاینی ڕابردوو به‌راورد ده‌كه‌ن.
دوو سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌یمه‌ن ئه‌لزه‌واهیری ڕێبه‌ری ژماره دووی ئه‌لقاعیده پاپا بێنێدكتی شـازده‌ی به پاپا ئوربن به‌راوردكرد كه‌وا شه‌ڕی خاچ په‌رسـته‌كانی له سه‌ده‌ی یازده ده‌سـتپـێـكرد.
ئایا هه‌وڵی ئه‌لقاعیده چه‌ند كاریگه‌ر ده‌بێت له ئاڵۆزتركردنی گرژیـیه‌كانی نێوان مه‌سیحی و ئیسلام؟
ئایا بانگه‌ازی سـازدانی دیالۆگ ده‌بێته مایه‌ی زیاتر له‌یه‌ك گه‌یشتن و به‌رقه‌راربوونی ئاشـتی كه مانه‌وه‌ی جیهانی له‌سه‌ر ڕاوه‌سـتاوه؟
ئه‌مانه ته‌وه‌ری بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه بووه كه هاوكارمان حه‌یده‌ر كه‌ریم تیایدا میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی كرد:
دكتۆر كرمانج گوندی، پـرۆفیسـۆر له زانكۆی تێنسـی سـته‌یت.
قه‌شه سه‌بری مه‌قدسی، قه‌شه‌ی كڵێسـای ماریوسف له عه‌ینكاوه له هه‌ولێر.
مه‌لا عومه‌ر چنگیانی، مامۆستای ئاینی له هه‌ولێر.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 45 خوله‌كه.