كاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن كۆمه‌ڵێـك چه‌كداری نه‌ناسـراو ڕۆژی هه‌ینی له شـاری
پـیرۆزی نه‌جه‌ف له باشوری وڵات ته‌قه‌یان له یاریده‌ده‌رێـكی باڵای مه‌لای توندڕه‌وی شیعه موقته‌دا ئه‌لسه‌در كردووه و كوشـتوویانه.
پـۆلیس و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئه‌لسه‌در له نه‌جه‌ف هه‌واڵه‌كه‌یان پـشـتڕاست كرد. كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ڕیاض ئه‌لنوری له‌و ده‌مه‌ی پاش نوێژی هه‌ینی به ئۆتۆمبیل به‌ره‌و ماڵه‌وه به‌ڕێـكه‌وتبوو ته‌قه‌ی لێـكراوه.
پاش ڕووداوه‌كه كاربه‌ده‌سـتان له شـاری نه‌جه‌ف بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆیان داوه.
له ڕووداوی تردا، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان 12 یاخیبووی گومانباریان كوشـتووه له‌و هێرشـه ئاسـمانیـیانه‌یی له ڕۆژی هه‌ینی له شـاری به‌سـره‌ی باشوری عێراق و دره‌نگانێـكی پـێـنجشه‌ممه له گه‌ڕه‌كی سه‌دری به‌غدا كردوویانه.
شـایانی باسه شه‌ڕ و پـێـكدادان له عێراق زیادی كردووه له‌وه‌تای سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیكی له مانگی ڕابردووه‌وه بڕیاری ته‌مێـكردنی میلیشـیا شیعه‌كانی داوه.