له دووهه‌م ڕۆژی شـایه‌تیدانیان له به‌رده‌م كۆنگرسی ئه‌مریكا، باڵوێز و سـه‌ركرده‌ی باڵای له‌شـكری ئه‌مریكا له عێراق ڕاپـۆرتیان دا سه‌باره‌ت به به‌ره‌وپـێشـچوونه سه‌ره‌كیـیه‌كانی باری سـیاسی و ئاسایش له‌و وڵاته‌دا، به‌ڵام هۆشـداریشـیان دا به‌وه‌ی به‌ره‌وپـێشـچوونه‌كان ناسـكن و پـێویسـتیان به وابه‌سته‌یی ئه‌مریكا هه‌یه.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا ئاڵ په‌سن له واشـنتنه‌وه ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه و هاوكارانمان موعته‌به‌ر شیروانی و سـمكۆ عه‌زیز وه‌ریانگێڕاوه‌ته سه‌ر كوردی.
له شایه‌تیدانی چوارشه‌ممه وشـه‌كانی ڕه‌وشی ناسـك و گه‌ڕانه‌وه بۆ دۆخی جاران بیسـترانه‌وه. سه‌ركرده‌ی باڵای هێزه‌كانی هاوپه‌یمان له عێراق ژه‌نه‌ڕاڵ ده‌یڤد په‌تریه‌س گوتی هه‌ر بۆیه ئه‌و ئاماده نیـیه به‌ڵێنی كشـانه‌وه‌ی زیاتری هێزه‌كانی ئه‌مریكا بدات له پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و 20 هه‌زار هێزه‌ی پار زیادكرابوون له مانگی حه‌وت كۆتایی به ئه‌ركیان ده‌هێنن.
ده‌یڤد په‌تریه‌س: " ئینجا دووباره ده‌ڵێم بۆچی فه‌رمانده له‌شـكریـیه‌كان و هه‌روه‌ها منیش كه پـێشـنیازی كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانمان كردووه به مه‌رجه‌كانه‌وه بیبه‌سـتنه‌وه. هه‌روه‌ك باڵوێز كرۆكه‌ر و هه‌روه‌ها منیش ئاماژه‌مان پـێدا زۆر كاری گه‌وره‌ی دیكه هه‌ن كاریگه‌ریـیان لێره له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی و ئاسایشی وڵاته‌كه‌مان هه‌ن سه‌باره‌ت به تۆڕی ئه‌لقاعیده و هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ی شه‌ڕی ئاینزایی و ئارامی هه‌رێمی و كاریگه‌ری ئێران و هه‌تا دوایی."
سێشه‌ممه ژه‌نه‌ڕاڵ په‌تره‌یه‌س ئاشـكرای كرد ئه‌و ڕایسـپاردووه له سه‌ره‌تای مانگی حه‌وت بۆ ماوه‌ی 45 ڕۆژان بۆ نرخاندنی باره‌كه وه‌سـتانێـك بكرێت تا بڕیار بدرێت ئایا هێزی زیاتری ئه‌مریكا له عێراق بكێشـرێنه‌وه یان نا. شیكه‌ره‌وان ده‌ڵێن ئه‌وه‌ش به‌و مانایه‌یه له زۆربه‌ی پاشـماوه‌ی سـاڵ نزیكه‌ی 140 هه‌زاری هێزی ئه‌مریكایی له عێراق ده‌مێـنـنه‌وه.، كه ئه‌و كاته بریتی ده‌بێت له ده‌می هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا و گواسـتنه‌وه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌كی نوێ.
ژه‌نه‌ڕاڵ په‌تره‌یه‌س و باڵوێز ڕایان كرۆكه‌ر باسی پـێشـوه‌چوونی به‌رچاوی هێزه‌كانی عێراقیـیان كرد، وه ئه‌وه‌ی باڵوێز كرۆكه‌ر پـێی گوت پـێشـوه‌چوونێـكی زۆر له‌سه‌رخۆی پـرۆسه‌ی سـیاسی.
ڕایان كرۆكه‌ر: " یه‌كێـك له‌و ده‌رئه‌نجامانه‌ی من له‌م نیشـانانه‌ی پـێشـڕه‌وی هه‌ڵیده‌هێنجم ئه‌وه‌یه سـتراتیژی زیادكردنی ژماره‌ی سه‌ربازانمان له عێراق وا به‌رهه‌می ده‌بێت. ئه‌مه واته‌ی ئه‌وه نیـیه هاوكاری و پشـتگیری ئه‌مریكا بۆ عێراق بێ كۆتایی بێت یان ئاست و شـێوازی به‌شـداریمان له عێراقدا به تێپه‌ڕبوونی كات كه‌م نه‌بێته‌وه."
بڕیاره پـێـنجشه‌ممه سه‌رۆك بوش كاردانه‌وه‌ی خۆی به ڕاپـۆرته‌كانی كرۆكه‌ر و په‌تره‌یه‌س ڕابگه‌یه‌نێت. سه‌رۆك به‌شـێـكی له‌سه‌ر بنچینه‌ی ڕاسـپارده‌كانی ئه‌وان بڕیار ده‌دات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕێبازی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر به عێراق له چه‌ند مانگی داهاتوودا به چ شـێوه‌یه‌ك ده‌بێت.