مه‌لای توندڕه‌وی شیعه موقته‌دا ئه‌لسه‌در به‌رنامه‌ی ڕێـپـێوانێـكی ناڕه‌زایی
هه‌ڵوه‌شـانده‌وه كه بڕیاربوو ڕۆژی چوارشه‌ممه له به‌غدا ئه‌نجامبدرێت.
ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی ڕۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه كه‌وا ئۆفیسی سه‌در له به‌یانـنامه‌یه‌كدا ڕۆژی سێشه‌ممه گوتوویانه ئه‌وان له‌وه ده‌ترسن هێرش بكرێته سه‌ر لایه‌نگرانیان. پـێشتر موقته‌دا ئه‌لسه‌در داوایكردبوو له پـێـنجه‌مین سـاڵیادی گرتنی به‌غدا به‌ده‌سـتی هێزه‌كانی ئه‌مریكا كه ڕێكه‌وتی ڕۆژی چوارشه‌ممه ده‌كات ڕێـپـێوان سـازبدرێت.
هه‌روه‌ها یاریده‌ده‌رانی موقته‌دا ئه‌لسه‌در ده‌ڵێن هێزه‌كانی ئاسایشی عێراق ڕێـگه له لایه‌نگرانیان ده‌گرن به‌ره‌و به‌غدای پایته‌خت بچن. كه‌س ده‌موده‌ست ئه‌م قسه‌یه‌ی پـشـتڕاست نه‌كردۆته‌وه.
له لایه‌كی تره‌وه هێزه‌كانی حكومه‌تی عێراق و له‌شـكری ئه‌مریكا به‌رده‌وامن له شه‌ڕی دژی میلیشـیا شیعه‌كان له گه‌ڕه‌كی سه‌دری به‌غدا. به لایه‌نی كه‌م 22 كه‌س كوژراون له‌وه‌تای له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه له‌وێ شه‌ڕ هه‌ڵـگیرسـاوه.
هه‌ر له یهكشهممهشهوه 11 سه‌ربازی ئه‌مریكایی له سه‌رانسه‌ری عێراقدا كوژراون.