سـیناتۆر جۆن مه‌كـكه‌ین كاندیدی كۆماریـیه‌كان بۆ پـۆسـتی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته
یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت له‌شـكری عێراق زۆر به باشی كاری خۆی كردووه له میانه‌ی كرده له‌شـكریـیه‌كه‌ی ئه‌م دوایـیه‌ی شـاری به‌سـره‌ی باشوری عێراق وێڕای ئه‌وه‌ی به‌رئه‌نجامی جیاجیای شه‌ڕه‌كه ڕاگه‌یه‌ندراوه.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه سـیناتۆر مه‌كـكه‌ین له میانه‌ی دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فۆكس نیوزدا ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی خۆی دا، وه گوتیشی هێرشـێـكی له‌و شـێوه‌یه له 9 مانگ له‌مه‌وبه‌ردا هه‌ر جێی بیركردنه‌وه‌ش نه‌بووه.
سه‌دان كه‌س له میانه‌ی ئه‌و شـهڕهی مانگی ڕابردوودا كوژران كه له نێوان له‌شـكری مه‌هدی سه‌ر به موقته‌دا ئه‌لسه‌دری مه‌لای توندڕه‌وی شیعه‌كان و له‌شـكری عێراقی و بیانی‌دا بوو.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی سـیناتۆر جۆن مه‌كـكه‌ین چه‌ند ڕۆژێـك به‌ر له ههڵـسهنگاندنهكهی ژه‌نه‌ڕاڵ ده‌یڤد په‌تریه‌سی سه‌ركرده‌ی له‌شـكری ئه‌مریكایه له عێراق بۆ بارودۆخی شه‌ڕ له به‌رده‌م كۆنگرسی ئه‌مریكادا.
هاوكاتیش سـیناتۆر هێله‌ری كلنتن و سیناتۆر باراك ئۆباما كه هه‌ردووكیان له پـێشهبڕكێی دیموكراته‌كاندا ماونه‌ته‌وه بۆ كاندیدی به‌رده‌وامن له هه‌ڵمه‌ته‌كانی خۆیاندا له ڕۆژئاوای ئه‌مریكا و چاویان له‌سه‌ر هه‌ڵـبژاردنه بهرایـیهكانه له سـتانه‌كانی مۆنتانا و سـاوث داكۆتا كه بڕیاره ڕۆژی 3 ی شه‌ش بكرێن.