كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن خۆكوژێـك ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراوی له نزیـك
فڕۆكه‌خانه‌ی كابوڵ ته‌قاندۆته‌وه و له ئه‌نجامدا 6 هاوڵاتی سـڤیلی كوشـتووه.
ده‌شـڵێن ئامانجی ئه‌م هێرشه‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه چه‌ند ماشـێـنێـك بوو كه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له ئه‌فغانسـتان به‌كاریان ده‌هێنن. هه‌روه‌ها ته‌قینه‌وه‌كه 18 كه‌سی تریشی برینداركردووه، به‌ڵام كه‌س له هێزه بـیانیـیه‌كان زیانی پـێـنه‌گه‌یشـتووه.
جێی ئاماژه پـێـكردنه ڕۆژی چوراشه‌ممه به‌رپـرسی باڵای هێزه‌كانی ئاشـتی پارێزی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان Jean Marie Guehenno گوتی یاخیبوونه‌كه‌ی تاڵیبان له‌وه خراپـتر بوو كه پـێشـبینی ده‌كرا، وه به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشیشی گوت ههماههنگیـیهكی باشـتر له نێوان هێزه‌كانی ناتۆ و حكومه‌تی ئه‌فغانیدا بۆ سه‌قامگیركردنی ئه‌و وڵاته پـێویسـته.
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش هێزه‌كانی به‌ریتانیا به هه‌ڵه 4 هاوڵاتی سـڤیلیان كوشت له ده‌می هێرشـێـكی ئاسـمانیـیاندا كه ئامانجی چه‌كدارانی تاڵیبان بووبوو له ناوچه‌ی هێلمه‌ندی باشوری ئه‌فغانسـتان.
هه‌ر نزیـك به‌وێش كاربه‌ده‌سـتانی پاكسـتانی ڕایانگه‌یاند 2 ژن و 2 منداڵ له پاكسـتان كوژراون به‌و گولـله تۆپانه‌ی كه له لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه له ئه‌فغانسـتانه‌وه ههڵـدرابوون.