عێراق و ئێران كه پـێشتر جه‌نگێـكی 8 سـاڵهیان له سـاڵانی هه‌شـتاكاندا له دژی یه‌كتری كرد و تیایدا نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن كه‌س له هه‌ردوولا كوژران، وا ئێسـتا ئێران تاوانباركراوه به‌وه‌ی چه‌كی پـێشـكه‌وتوو ده‌داته گروپی میلیشـیا شـیعه‌كانی عێراقی بۆ ئه‌وه‌ی له هێرشـهكانیاندا له دژی هێزه‌كانی ئه‌مریكایی و عێراقی به‌كاریان بهێنن.
له سـاڵی 2003 وه و ڕوخاندنی ڕژێمی سه‌دام حسـێن به ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مریكا له‌و ده‌مه‌وه ده‌سه‌ڵات و پـێـگه‌ی ئێران له عێراقدا له په‌ره‌سه‌ندندایه. به‌ڵام ئێسـتا عێراق و ئێران هه‌ڵـدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێی په‌یوه‌ندی دۆسـتانه‌ی نێوانیان ڕاگه‌یاندووه، ئه‌مه‌ش وێڕای تاوانباركردنی ئێران به ده‌ستێوه‌ردانی له نێو كاروباری عێراقیدا.
ئایا ئه‌و ڕێـكـكه‌وتنـنامانه‌ی له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئێرانی‌دا بۆ عێراق مۆركراون كاردانه‌وه‌ی پـۆزێتیڤانهی به‌سه‌ر ڕه‌وشی سـیاسی و ئاسایشی عێراقدا ده‌بێت؟
ئایا ئیتر ئێران واز ده‌هێنێت له ده‌ستێوه‌ردانی نه‌گه‌تیڤانه‌ی له كاروباری عێراق؟
ئایا ئه‌م سه‌ردانه په‌یوه‌ندی به ڕێـكـكهوتنـنامهكهی جه‌زائیره‌وه هه‌بووه؟
ئه‌مانه ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌كی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه بووه كه هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح میوانداری ده‌كرد و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانانی به‌رنامه‌كه بوون:
دكتۆر مه‌حمود عوسـمان، سـیاسه‌تمه‌داری كورد و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق.
فه‌یسه‌ڵ عه‌لی، به‌رپـرسی فایلی ئێران له سه‌نته‌ری لێـكۆڵینه‌وه‌ی سـتراتیژی كوردسـتان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 46:56 خوله‌كه.