كاربه‌ده‌سـتانی ته‌ندروسـتی عێراق ده‌ڵێن له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمبی لاڕێـگا له
به‌غدای پایته‌خت به لایه‌نی كه‌م 15 كه‌س كوژران و 35 كه‌سی تریش برینداربوون.
له‌و باره‌یه‌وه گوته‌بێژێـكی هێزه‌كانی پـۆلیس ڕایگه‌یاند كه ته‌قینه‌وه‌كان ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له گه‌ڕه‌كی كه‌ڕاده‌ی به‌غدا ڕوویان دا.
له هه‌واڵـێـكی تردا له‌شـكری ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له ناوه‌ند و باكوری عێراق له میانه‌ی چه‌ند هه‌ڵـمه‌تێـكی له‌شـكریدا دژی تۆڕی تێرۆریسـتی ئه‌لقاعیده 4 تێرۆریسـتیان كوشت و 26 گومان لـێـكراویشــیان ده‌سـتگیركردووه.
هه‌روه‌ها له‌شـكر ڕایگه‌یاند كه هێزی هاوپه‌یمانان 4 گومان لێـكراویان ده‌ستگیركردووه كه په‌یوه‌ندیان به میلیشـیای تاوانكاریـیهوه هه‌یه، ئه‌وانه‌ی ئاگربه‌سـتی مه‌لای شـیعه‌ی توندڕه‌و موقته‌دا ئهلسـهدریان پـێشـێـلـكردووه.
شـایانی باسه مانگی ڕابردوو موقته‌دا ئه‌لسه‌در درێژه‌ی به ئاگربه‌ستی نێوان میلیشـیای سـوپای ئه‌لمه‌هدی و هێزه‌كانی عێراق و ئه‌مریكا دا بۆ شه‌شه مانگی تر. به گوێره‌ی كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مریكا ئه‌و ئاگربه‌سـته ڕۆڵـێـكی سه‌ره‌كی هه‌بووه له كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی به ڕاده‌ی له سه‌دا 60 له عێراقدا له‌وه‌ته‌ی كه‌وتنه گه‌ڕی له مانگی شه‌شی ڕابردوودا.