فه‌رمانده‌ی باڵای له‌شـكری توركیا ده‌ڵێت بڕیاری ئه‌نكه‌ره بۆ پاشـهكشێپـێـكردنی سـوپای توركیا له باكوری عێراق له ئه‌نجامی فشـاری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا نه‌بووه.
له‌و باره‌یه‌وه جه‌نه‌ڕاڵ یه‌شـار بیوكانت ڕۆژی هه‌ینی له وته‌كه‌یدا بۆ ڕۆژنامه‌ی میلـله‌تی توركی گوتی كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان ته‌نها له‌به‌ر هۆكاری له‌شـكری بووه، هه‌روه‌ها گوتیشی هێزه‌كانمان ئه‌ركه‌كانیان له‌دژی سه‌رهه‌ڵـداوانی په‌كه‌كه‌یان به ئه‌نجام گه‌یاندبوو.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو سه‌رۆك جۆرج بوش داوای له ئه‌نكه‌ره كرد به خێرایی كۆتایی به هێرشه زهمینیـیهكهی بۆ سه‌ر باكوری عێراق بهێنێت.
سه‌باره‌ت به زیانی گیانی ئاكامی له‌شـكركێشـیـیه‌كه‌ی توركیا به‌رپـرسـانی له‌شـكری توركی ده‌ڵـێن له هێرشـهكهیاندا 240 چه‌كداری پارتی كرێـكارانی كوردسـتانیان كوشـتووه، هاوكات ده‌شڵێن 27 سه‌ربازی توركیش له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی شه‌ڕ و پـێـكدادانیان له‌دژی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه كوژراون. هه‌روه‌ها لـێـپـرسـراوانی توركیا هه‌ر سه‌باره‌ت به هێرشه زهمینیـیهكه ده‌ڵـێن له هه‌ڵـمه‌ته لهشـكریـیهكهدا پـتر له 400 ئامانجی لۆجستی په‌كه‌كه‌یان تێـكشـكاندووه.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه چه‌كدارانی پارتی كرێـكارانی كوردسـتان له سـاڵی 1984 وه له پـێناو به‌ده‌ستهێنانی ئۆتۆنۆمی بۆ باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیای زۆرینه كوردنشین ده‌جه‌نگن.
سه‌باره‌ت به كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا له باكوری عێراق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا دۆریان جۆنز له ئسـته‌نبوڵه‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوكارانمان به‌ڵێن سـاڵح و سه‌ڵاحی پـیرۆتی به كوردی ئاماده‌یان كردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3:43 خوله‌كه.