كه‌شـتی ئاسـمانی ئه‌مریكایی ئهتڵهنتس به سه‌لامه‌تی گه‌ڕایه‌وه بۆ سه‌ر زه‌وی پاش جێبه‌جێـكردنی ئه‌ركێـكی دوو هه‌فته‌یی بۆ فراوانكردنی ویستگه‌ی واڵایی نێونه‌ته‌وه‌یی.
ڕۆژی چوارشه‌ممه كه‌شتیـیه‌كه كاتژمێر 9:07 ی سه‌رله‌به‌یانی به كاتی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌مریكا له سهقایهكی هه‌وراویدا له سه‌نته‌ری واڵای ئاسـمانی كه‌نه‌دی له كه‌یپ كهناڤڕاڵ له سـتانی فلۆریدا نیشته‌وه.
كه‌شـتیـیه‌كه له دیوی ئۆقیانوسی پاسفیـك به‌ره‌و ناوه‌ندی ئه‌مریكا و پاشـان كه‌نداوی مه‌كسـیك هاته خوارێ.
كاربه‌ده‌سـتانی ئاژانسی واڵای ئاسـمانی ئه‌مریكا ناسـا ده‌یانویست كه‌شـتی ئاسـمانی ئهتڵهنتس به زووترین كات بگه‌ڕێته‌وه تا ڕێ له به‌رده‌م له‌شـكری ئه‌مریكایی واڵابێت بۆ هاویشـتنی موشه‌كێـك بۆ له‌ناوبردنی سه‌ته‌لایتێـكی سـیخوڕێتی.
پـنتاگۆن ده‌ڵێت سه‌ته‌لایته‌كه سـووته‌مه‌نی ژه‌هراوی تیادایه و ئه‌گه‌ربێت و بكه‌وێته سه‌ر زه‌وی ئه‌وا مه‌ترسی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی گشتی ده‌بێت.
كاربه‌ده‌سـتانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ده‌ڵێن ئه‌وان ڕه‌نگه شه‌وی چوارشه‌ممه هه‌وڵی له‌ناوبردنی سه‌ته‌لایته‌كه بده‌ن.