بنكه‌كانی ده‌نگدان له هه‌ڵـبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌كه‌ی پاكسـتان داخران، ئه‌و هه‌ڵـبژاردنانه‌ی به‌هۆی تیرۆركردنه‌كه‌ی بێنه‌زیر بۆتۆ و توندوتیژی سـیاسی دیكه
دواخران.
سه‌ره‌تای ڕۆژه‌كه ڕێژه‌یه‌كی كه‌می خه‌ڵـك له ترسی توندوتیژی ده‌نگی خۆیان ده‌دا، به‌ڵام په‌یامنێران ده‌ڵێن دواتر ڕێژه‌كه زیادی كردووه.
سه‌رۆك په‌روێز موشـه‌ڕه‌ف ڕۆژی دووشه‌ممه و دوای ده‌نگدانی له ڕاوه‌ڵپـندی گوتی ئه‌و هاوكاری ده‌كات له‌گه‌ڵ براوانی هه‌ڵـبژاردنه‌كاندا. شـایانی باسه له‌م هه‌ڵـبژاردنانه پـۆسـتی په‌روێز موشـه‌ڕه‌ف، واته سه‌رۆكی وڵات، پـێشـبڕكێی له‌سه‌ر ناكرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ربێت و پارته‌كانی ئۆپـۆزیسـیۆن دوو له‌سه‌ر سێی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستبهێنن ئه‌وا ئه‌و كاته ئه‌وه‌نده ده‌نگیان ده‌بێت ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت له پـۆسـته‌كه‌ی لایبده‌ن.
پارتی كۆمكاری موسـڵمانی باڵی قواید عزام كه پـشتگیری له سه‌رۆك موشـه‌ڕه‌ف ده‌كات، له پـێشـبڕكێدایه به‌رامبه‌ر به پارتی گه‌لی پاكستانی سه‌رۆك وه‌زیری پـێشـووی تیرۆركرا‌و بێنه‌زیر بۆتۆ و پارتی كۆمكاری موسـڵمانی باڵی نه‌واز كه سه‌رۆك وه‌زیری پـێشوو نه‌واز شه‌ریف ڕابه‌رایه‌تی ده‌كات.
پارته‌كانی ئۆپـۆزیسـیۆن پـێشـبینیـیان ده‌كرد سـاختهكاریـیهكی ئه‌وه‌نده گه‌وره له پـرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كه‌دا بكرێت كه وابكات ئازادی و ڕه‌وایی هه‌ڵـبژاردنه‌كان شتێـكی مه‌حاڵبێت. بهڵێنیشـیان داوه كه ئه‌گه‌ربێت و فرتوفێـڵ له هه‌ڵـبژاردنه‌كاندا بكرێت ئه‌وا له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌كه‌دا ده‌ست به ناڕه‌زایی بكه‌ن.
وه‌زیری ڕاگه‌یاند نسـار مه‌یمون ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه و گوتی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به ئاشـكرایی دكرێت.
شـایانی باسه زیاتر له 400 هه‌زار پـۆلیس و 80 هه‌زار سه‌رباز بۆ پاراستنی باری ئاسایش له ده‌می هه‌ڵـبژاردنه‌كاندا بڵاوكرابوونه‌وه. هیچ ڕووداوێـكی ئه‌وتۆ ڕۆژی دووشه‌ممه ڕووی نه‌داوه. به‌ڵام دره‌نگانێـكی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كاندیدێـكی سه‌ر به پارتی نه‌واز شه‌ریف له‌گه‌ڵ دوو له كارمه‌ندانی لێـیان درابوو.
چه‌ند ئه‌ندامێـكی كۆنگرسی ئه‌مریكاش له پاكسـتانن تا یارمه‌تی له چاودێریـكردنی ده‌نگدانه‌كان بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌ڵـبژاردنانه‌ی پاكستان هه‌ردوو په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له ئیسـلام ئابادی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته مێرێدث بیول و باری نیوهاوس ڕاپـۆرتیان ناردووه. و هاوكارانمان به‌ڵـێن سـاڵح و شـوان سه‌عید به كوردی ئاماده‌یان كردوون.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی وه‌رگێڕاوی ڕاپـۆرته‌كان بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه.