سه‌باره‌ت به ئایندهی ئه‌و هێزه سوننیـیانهی كه له عێراقدا له‌چه‌كدارانی ئه‌لقاعیده هه‌ڵـگه‌ڕاونه‌ته‌وه، وه ڕۆڵی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌و وڵاته، هاوكارمان سـمكۆ عه‌زیز وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نووس ستران عه‌بدوڵـڵا سـازداوه.
سـتران عه‌بدوڵـڵا ده‌ڵێت ئه‌و هێزه سـوننانه كاتی خۆی له حكومه‌تی عێراقی هه‌ڵـگه‌ڕانه‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌لقاعیده بوونه هاوپه‌یمان چونكه پـێـیان وابوو ئه‌و حكومه‌ته له‌گه‌ڵ ئه‌واندا ناگونجێت، به‌ڵام ئێسـتا له ئه‌لقاعیده هه‌ڵـگه‌ڕاونه‌ته‌وه و پـێـیان وایه ئه‌لقاعیده له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی ئه‌واندا ناگونجێت.
پاشـان سـتران عه‌بدوڵـڵا ده‌ڵێت مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق پـێویسـته تا ئه‌و ده‌مه‌ی كێشـه سـیاسـیـیه‌كانی ناو ئه‌و وڵاته چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5:52 خوله‌كه.