یه‌حیا به‌رزنجی په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له شـاری كه‌ركوك له ڕاپـۆرتێـكدا ده‌ڵێت به‌پـێی ئامارێـك كه له لایه‌ن پـۆلیسی كه‌ركوكه‌وه ئاماده‌كراوه
ده‌ركه‌وتووه ژماره‌ی كوژارو و برینداره‌كانی سـاڵی 2007 ی ئه‌و شـاره گه‌یشـتۆته 2086 كه‌س.
تێـكڕای كوژراوه‌كان 477 كه‌س بوون كه 231 كه‌سیان هاوڵاتی سڤیل بوون.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت 77 ئۆتۆمبیل و 508 موشه‌ك و بۆمبی چێنراو ته‌قیونه‌ته‌وه و 50 ئۆتۆمبیلی دیكه‌ش پـوچه‌ڵ كراونه‌ته‌وه. له پاڵ ئه‌مانه‌شـدا 31 ته‌رم له ناوچه جیاجیاكانی شـاره‌كه‌دا دۆزراونه‌ته‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3:22 خوله‌كه.