خانم بێنه‌زیر بۆتۆ كه‌سـایه‌تی سـیاسی ناوداری پاكسـتانی بوو، ناوبراو جڵه‌وی ئه‌و حزبه‌ی كه له باوكیـیهوه بۆی به‌جێ ما گرته ده‌ست و ژیرانه به‌ڕێوه‌ی برد، ئه‌و كاره‌ی بووه مایه‌ی ئه‌وه‌ی بـبێته یه‌كه‌مین سه‌رۆك وه‌زیری ژن له وڵاتێـكی ئیسـلامی وه‌ك
پاكسـتاندا.
بێنه‌زیر بۆتۆ پـۆستی سه‌رۆك وه‌زیری وڵاتی له سـاڵی 1988 تا سـاڵی 1990 به‌ڕێوه‌برد. دواتر پـۆستی سه‌رۆك وه‌زیری بۆ جارێـكی تر له سـاڵی 1993 وه هه‌تا 1996 گرته‌وه ده‌ست. تۆمه‌ته‌كانی گه‌نده‌ڵی كه درانه پاڵی ماوه‌ی خولی پـۆسته‌كه‌ی پـڕ ئاژاوه و گرفت كرد. دواتر به‌هۆی گرفتی یاسایی ته‌مومژاوی كه ڕووبه‌ڕووی بۆوه پاكسـتانی له ئاكامیدا به‌جێهێشـت له‌م سـاڵانه‌ی دوایـیدا حكومه‌تانی ڕۆژئاوا خانم بۆتۆیان به كه‌سـێـكی چاكسـازیكاری دیموكراتخوازیان باس لێده‌كرد. دوای به‌سه‌ربردنی 8 سـاڵ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات خانم بێنه‌زیر بۆتۆ ی ته‌مه‌ن 54 سـاڵ له‌گه‌ڵ په‌روێز موشـه‌ڕه‌فی سه‌رۆكی پاكستانی گه‌یشتنه ڕێـكـكه‌وتنێـك كه به‌هۆیه‌وه زه‌مینه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ وڵات بۆ خانم بۆتۆ خۆشـكرد. ناوبراو له مانگی 10 ی ئه‌مسـاڵدا گه‌ڕایه‌وه بۆ كه‌راچی قه‌ڵای سـیاسی خۆی تاوه‌كو له‌وێ ده‌ست به هه‌ڵمه‌تی خۆی بۆ حزبه‌كه‌ی، حزبی گه‌ل، له هه‌ڵـبژاردنه‌كانی نیشـتیمانیدا بكات.
حزبی گه‌لی پاكستانی له میانه‌ی سـاڵانی شه‌سته‌كاندا له لایان ذولفه‌قار عه‌لی بۆتۆی باوكی دامه‌زرێندرا. حزبی ناوبراو بووه یه‌كه‌مین حزب له نێو چه‌ند حزبێـكی سـیاسی پاكسـتانیدا كه پـشتگیریـیهكی به‌رینی له لایه‌ن ده‌نگده‌رانی له سه‌رانسه‌ری ئه‌و وڵاته‌دا به‌ده‌ست بهێنێت.
ئه‌وه‌ی جێـگه‌ی وتنه خۆشی و ئاسوده‌یی گه‌ڕانه‌وه‌ی خانم بۆتۆ له مانگی 10 ی ئه‌مسـاڵدا تێـكدرا كاتێـك هێرشی خۆكوژی له دژی كه‌ژاوه‌كه‌ی ئه‌نجامدرا كه نزیكه‌ی 140 كه‌سی تیادا كوژرا-- هێرشه‌كه به كوشـنده‌ترین هێرشه‌كان له مێژووی پاكسـتاندا دانران. هاوكات ئه‌م هێرشه په‌یوه‌ندیـیه‌كانی نێوان بێنه‌زیر بۆتۆ و په‌روێز موشـه‌ڕه‌فی سه‌رۆكی پاكستانی گرژ و ئاڵۆزكرد.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه بێـنهزیر بۆتۆ ڕه‌خنه‌گرێـكی سه‌ره‌كی بوو له بڕیاری سه‌پاندنی باری نائاسایی له وڵات له لایه‌ن په‌روێز موشـه‌ڕه‌فه‌وه. وێڕای ئه‌وه‌ی لێـپـرسـراوانی ئاسایشی پاكستانی خان بۆتۆیان هۆشـیار كرده‌وه سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر ژیانی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا له پـێناو بره‌ودان به به‌ده‌ستهێنانی پـشتگیری بۆ حزبه‌كه‌ی له هه‌ڵـبژاردنه‌كانی مانگی ئاینده‌دا درێژه‌ی به كاری سـازدانی خڕبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری دا.