حكومه‌تی عێراق ڕایگه‌یاند كه‌وا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕازیبووه له‌سه‌ر به‌رنووسی قانونێـكی لـێـبوردنی گشتی بۆ لێـخۆشبوون له هه‌زاران ده‌ستگیركراوی نێو زیندانه‌كانی
له‌شـكری ئه‌مریكا و حكومه‌تی عێراق.
به‌رنووسه‌كه ئێستا پـێویستی به په‌سه‌ندكردنی په‌رله‌مانه تا بچێته قۆناغی جێبه‌جێـكردنه‌وه.
شـایانی باسه له‌شـكری ئه‌مریكا 26 هه‌زار كه‌سی ده‌ستگیركردووه و هه‌روه‌ها حكومه‌تی عێراقیش هه‌زارانی دیكه‌ی ده‌ستگیركردووه كه زۆربه‌یان عه‌ره‌بی سوننه‌ن و به فه‌رمی به هیچ تاوانێـك گوناهبار نه‌كراون. ئه‌م ده‌ستگیركردنانه به سـهرچاوی نانه‌وه‌ی گرژی و ئاڵۆزی نێوان كه‌مینه‌ی سوننه و زۆرینه‌ی شیعه‌ی عێراق داده‌نرێت.
كاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن ئه‌م قانونه یارمه‌تی هه‌وڵه‌كانی ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتیمانی ده‌دات.
له هه‌واڵه‌كانی تردا، له‌شـكری ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه‌وا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان 4 تێرۆریسـتیان كوشتووه و گومانبارێـكیان ده‌ستگیركردووه له میانه‌ی ئه‌و كرده‌وانه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه له ناوندی عێراق ئه‌نجامدراوه.
له به‌یانـنامه‌یه‌كی جیاشـدا، له‌شـكر گوتی یه‌كلابۆته‌وه ئه‌و كه‌سه‌ی له مانگی ڕابردوو له ههڵـمهتێـكدا له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینی نائارامدا كوژرا ئه‌ندامێـكی باڵای ئه‌لقاعیده له عێراق بووه و ناوی عهبدوڵـڵایه.