ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێـكـكه‌وتی 11 ی دوانزه په‌رله‌مانی كوردسـتان پـرۆژه یاسای رۆژنامه‌گه‌ری به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ندكرد و ته‌نها 7 په‌رله‌مانتار له دژی ده‌نگیان دا.
به‌پـێی هه‌واڵه‌كان ژماره‌یه‌كی زۆر له ڕۆژنامه‌نووسـان ڕه‌خنه‌یان به‌رامبه‌ر به یاساكه
هه‌یه و ده‌ڵێن زۆر ده‌سته‌واژه‌ی لاستیكی تێدایه كه به ئاسانی ده‌توانرێت پـێی ڕۆژنامه‌نووس به سهرپـێـچیكهر له یاسا دابنرێت و پاشـان 10 ملیۆن دیناری پـێ بـبژێرن. له لایه‌كی دیكه‌وه كاریگه‌ری ده‌بێت بۆ سه‌ر شـێوازی ڕاگه‌یاند و وای لێ دێت زۆر بابه‌ت له ژێر ناوی نهێنیدا بڵاوبكرێته‌وه و زیاتر په‌نا بۆ ماڵپه‌ڕه‌كانی سه‌ر ئنته‌رنێت بـبرێت.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان جانی دیلان گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نووس مهم بورهان قانع سـازكردووه.
مهم بورهان قانع ده‌ڵێت به داخه‌وه خراپـترین یاسایه‌ك كه هه‌تا ئێستا له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه ده‌رچووبێت و خزمه‌تی ئه‌زموونی دیموكراسی له هه‌رێمی كوردسـتاندا نه‌كات ئه‌م یاسای ڕۆژنامهگهریـیهیه كه ڕۆژی سێشه‌ممه له لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردسـتانه‌وه په‌سه‌ندكراوه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 16 خوله‌كه.