سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت ئێران ده‌بێت ڕوونی بكاته‌وه كه بۆچی به‌رنامه‌ی چه‌كی ناوه‌كی ڕابردووی له پـشـكنه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان شـاردبۆوه. سكه‌ت سـتێرنزی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له كۆشـكی سـپـیـیه‌وه له ڕاپـۆرتێـكدا ده‌ڵێت ئێرانیش گوتویه‌تی یۆرانیۆم بۆ مه‌به‌ستی ئاشتیخوازانه ده‌پـیـتـێـنێت وه‌كو به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با.
هاوكارانمان، هێرۆ زه‌نگه‌نه و كاوه كرمانج و نه‌شوان كاڵێ، درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه‌یان وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
سه‌رۆك بوش له هه‌وڵداندایه تا فشـاری نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر ئێران به‌رده‌وامبێت پاش ڕاپـۆرته‌كه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردووی ده‌زگا موخابه‌راتیـیه‌كانی ئه‌مریكا كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه ئێران له چوار سـاڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه به‌رنامه‌ی چه‌كه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ڕاگرتووه.
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت ئه‌و ڕاپـۆرته‌ی ده‌زگا موخابه‌راتیـیه‌كان ده‌یسه‌لمێنێت كه ئێران درۆی له‌گه‌ڵ ده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا ده‌كرد.
" ئێران ده‌بێت بۆ جیهانی ڕوون بكاته‌وه كه‌وا بۆچی به‌رنامه‌یه‌كی له‌و جۆره‌یان هه‌بووه. ئه‌ركی ئێرانه كه بۆ ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی ئاشـكرای بكات كه‌وا بۆچی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌یان له‌وان شـاردۆته‌وه. ئێران مه‌ترسیداره و مه‌ترسـیدارتر ده‌بێت ئه‌گه‌ر فێربـبێت چۆن یۆرانیۆم بـپـیتێـنێـت."
ئه‌م لـێدوانه‌ی سه‌رۆك بوش دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی هات له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئیتاڵیا جۆرجیۆ نه‌پـۆلیتانۆ كه تیایدا هه‌ردوو ڕێبه‌ر سه‌باره‌ت به قه‌یرانه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێران گفتوگۆیان كرد.
ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی فارسی ئێران ده‌ڵێت تاران ده‌ستیـكردووه به گه‌ڕێـكی تری وتووێـژ له‌گه‌ڵ پـسـپـۆڕانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری ده‌ده‌ن له‌سه‌ر جموجۆڵه ناوه‌كیـیه‌كانی پـێشـووی ئێران.
مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی سه‌رۆكی ئێران ده‌ڵێت ڕاپـۆرته‌كه‌ی ئه‌م دوایـیانه‌ی ده‌زگا موخابه‌راتیـیه‌كانی ئه‌مریكا هه‌نگاوێـكی به‌ره‌و پـێش بووه. سه‌رۆكی ئێران به په‌یامنێرانی گوتووه ئه‌گه‌ر هه‌نگاوی زیاتری له‌و بابه‌ته بگیرێته‌به‌ر ئه‌وا ده‌بێته ڕێـگه خۆشـكه‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی مه‌سه‌له هه‌رێمی و دوو لایه‌نیـیه‌كان.
ده‌ینا پـێرینۆ ده‌مڕاستی كۆشـكی سـپـی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی به" بیركردنه‌وه‌یه‌كی نادرووست ناوزه‌ندكردووه."
" ئێران به گشـتی كۆمه‌ڵـگایه‌كی نهێنی پارێزه، سه‌رۆك" داوای له كۆمه‌ڵـگای زانیاری خۆمانی كرد بۆ زانیاری زیاتر. زانیاری زیاتری ده‌سـتكه‌وت. زانیاریـیه‌كانیش ئه‌وه ڕوون ده‌كه‌نه‌وه كه ڕای سه‌رۆك ڕاستن، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئێران مه‌ترسی بووه و مه‌ترسـیـیه و به دڵنیایـیه‌وه مه‌ترسـی ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئێمه ڕێـگه‌ی لێ نه‌گرین له به‌ده‌سـتهێنانی چه‌كی ناوه‌كی."
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌كه‌ی سه‌رۆك بوش له هه‌وڵداندایه بۆ سه‌پاندنی سـزای نوێی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌سه‌ر ئێران‌دا. كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مریكی و به‌ریتانی و فه‌ره‌نسی و ڕوسـیایی و چینی و ئه‌ڵمانیش گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و سـزایانه ده‌كه‌ن.
هه‌رچی سه‌رۆكی ئێرانیـشه گوتوویه‌تی هیچ بنچیـنه‌یه‌كی یاسایی نیـیه بۆ سه‌پاندنی سـزای نوێ به سه‌ر ئێران‌دا.