هاوكارمان حه‌یده‌ر كه‌ریم له به‌رنامه‌ی كورد له تاراوگه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵ دكتۆر په‌ری قه‌ره‌داغی، سه‌رۆكی ڕێـكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ كورد له ئه‌مریكا سـازداوه.
دكتۆر په‌ری قه‌ره‌داغی ده‌ڵێت ڕێـكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ كورد له ئه‌مریكا KHRW له سـاڵی 1989 له لایه‌ن خوالێـخۆشـبوو مسته‌فا قه‌ره‌داغییه‌وه دامه‌زراوه و یه‌ك له ئامانجه‌كانی بوونی ده‌نگی كورد له ده‌ره‌وه‌ی وڵات. دكتۆر په‌ری ده‌شڵێت له سه‌ره‌تادا كاری ڕێـكخراوه‌كه گه‌یاندنی هه‌واڵ و ڕه‌وشی مافی مرۆڤی كورد به ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌مریكی و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن بووه، به‌ڵام دواتر له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی په‌نابه‌رانی كورد بۆ ئه‌مریكا ڕێـكخراوه‌كه كاره‌كانی فراوانتربووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 9 خوله‌كه.