له به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح له‌گه‌ڵ نووسه‌ر و شـاعیر فاتمه حسێن په‌ناهی گفتوگۆی كردووه سه‌باره‌ت به‌و به‌رهه‌مانه‌ی له فارسـی و یان له
یۆنانیـیهوه وه‌ریگێڕاونه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
پـێشـتر به‌ر له زیاتر له دوو سـاڵ هه‌ر له‌م به‌رنامه‌یه‌دا به‌ڵێن سـاڵح گفتوگۆی له‌گه‌ڵ فاتمه حسێن په‌ناهیدا كرد سه‌باره‌ت به شیعر و نووسـینه ئهدهبـیـیهكانی تری.
تا ئێسـتا فاتمه حسێن په‌ناهی ژماره‌یه‌ك چیرۆكی منداڵانی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی و ژماره‌یه‌ك سه‌رچاوه‌ی تریش له بواری ڕۆشـنبیریدا، هه‌م له زمانی فارسی و هه‌م له زمانی یۆنانیشـهوه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 9 خوله‌كه.