بڕیاره ڕۆژی سێشه‌ممه كۆنگره‌ی تایبه‌ت به پـرۆسه‌ی ئاشتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به میواندارێتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و به‌شـداری 50 وڵات و ڕێـكخراوی جیهانی
له شـاری ئه‌ناپڵسی سـتانی مه‌ریلاندی نزیك واشـنتۆنی پایته‌خت ده‌ست به‌كاره‌كانی بكات.
هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح له‌و باره‌یه‌وه گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ دكتۆر محه‌مه‌د ئه‌لسه‌ید سه‌عیدی سه‌رۆكی به‌شی لێـكۆڵینه‌وه له نێوه‌ندی قاهیره بۆ توێژینه‌وه له كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سـازكردووه و پاشـان له‌سه‌ر ڕۆشـنایی قسه‌كانی ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه.
دكتۆر محه‌مه‌د له به‌شـێـكی قسه‌كانیدا سه‌باره‌ت به شـاری ئۆرشه‌لیم ده‌ڵێت هێنده‌ی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به شوێنه پـیرۆزهكانهوه هه‌یه ده‌شێت پـێویسـتی به چاره‌سه‌ریـیه‌كی سه‌پـێندراوی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌بێت چونكه كێشه‌كه لێوان لێـوه له ئاڵۆزی و ده‌شڵێت له‌و بڕوایه‌دایه پـێویستی به جۆره چارهسهریـیهكه ڕێـگه بدات ئه‌و شـوێنه پـیرۆزانه بێ لایهنیـیان پـێوه دیاربێت له نێوان هه‌ردوولادا و ڕێـگه بدات به ده‌سه‌ڵاتێـكی كاتی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌و شوێنانه، یان ڕێـگه بدات به ده‌سه‌ڵاتی هاوبه‌شی ئیسرائیلی و فه‌له‌ستیـنیـیه‌كان تا بواری ته‌واو بۆ ئازادیـیه ئاینیـیه‌كان بۆ هه‌موو لایه‌ك بڕه‌خسێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.