وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌ڵێت حكومه‌ته‌كه‌ی یارمه‌تی توركیا ده‌دات له سه‌ركوتكردنی ئه‌و سه‌رهه‌ڵـداوه كوردانه‌ی كه له بنكه‌كانیانه‌وه له باكوری عێراق هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر
توركیا.
هۆشـیار زێباری ئه‌م لـێدوانه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه له به‌غدا دا له ده‌می كۆنفرانسـێـكی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شـدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا عه‌لی باباجان.
هۆشـیار زێباری گوتیشی ئه‌و هاوتا توركه‌كه‌ی دڵـنیا كردۆته‌وه له‌وه‌ی به‌غدا چالاكانه پـشـتیوانی له توركیا ده‌كات له به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی ناوی نا هه‌ڕشه‌ی سه‌رهه‌ڵـداوانی كورد. هه‌روه‌ها گوتیشی عێراق ڕێـگه به پارتی كرێـكارانی كوردسـتان نادات په‌یوه‌ندیـیه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیادا تێـك بدات.
له لایه‌ن خۆیه‌وه، عه‌لی باباجان جه‌ختی كرده‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی توركیا پـێی باشه مه‌سه‌له‌ی ئه‌م سه‌رهه‌ڵداوانه به ڕێـگه‌ی دیبلۆماسی چاره‌سه‌ر بكات، وه‌كو گفتوگۆ و گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی ئابوری، به‌ڵام گوتیشی له هه‌مان كاتدا وڵاته‌كه‌ی ئاماده ده‌بێت بۆ ئه‌نجامدانی كرداری له‌شـكری ئه‌گه‌ر پـێویست بكات.
شـایانی باسه توركیا هێزی زیاتری به درێژایی سـنووری وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ عێراقدا بڵاوكردۆته‌وه بۆ ئاماده‌بوون بۆ شیانی هه‌ر هێرشـێـكی له‌شـكری له دژی بنكه‌كانی سه‌رهه‌ڵداوانی كورد.